مه‌ككه‌ی پیرۆز له پێشوازی ره‌مه‌زاندا رۆژانه 12 جار به دژه‌ڤایرۆس پاكده‌كرێته‌وه
K24 - هەولێر:
بەڕێوه‌بەری گشتی خۆپاراستن و چاودێری تەندروستی لە مه‌ككه‌ی پیرۆز ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئاماده‌كارییه‌كانیان بۆ پێشوازیكردن له مانگی ره‌مه‌زان ده‌ستپێكردووه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش فەرشەکانی ئه‌و مزگه‌وته لە رۆژێکدا زیاتر له 10 جار به دژه‌ڤایرۆس و به‌كتریا پاك (تەعقیم) دەکرێنه‌وه.
ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 9ـی ئاداری 2024) حەسەن ئەلسوەیری، بەڕێوه‌بەری گشتی خۆپاراستن و چاودێری تەندروستی لە مه‌ككه‌ی پیرۆز رایگه‌یاند، فه‌رش و كومباره‌كانی مه‌ككه‌ی پیرۆز رۆژانه 12 جار ته‌عقیم ده‌كرێن و پرۆسه‌ی رشاندنیان به مادده‌ی دژه ڤایرۆس و به‌كتریا بۆ ئه‌نجام ده‌درێت.
ناوبراو روونیشیكرده‌وه، رۆژانه چوار هه‌زار كرێكار به بڕی 19 هه‌زار لیتر دژه‌به‌كتریا و ڤایرۆس پرۆسه‌كه ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
حەسەن ئەلسوەیری باسی له‌وه‌ش كرد، رەنگە لە مانگی رەمەزاندا کاتەکان جیاواز بن بۆ ته‌عقیمكردن، نه‌خاسمه کە نوێژخوێنان هەندێک جار لە کاتی نوێژی پاشنیوەڕۆدا دەچنە ژوورەوە و تا دوای نوێژی تەراویح دەرناچن، بۆیە دەستکاری خشته‌كان دەکرێت بۆ ئەوەی جموجۆڵی قەرەباڵغی تێک نەچێت.
هه‌روه‌ها گوتیشی، نزیکەی 170 کارمەند و سەرپەرشتیار بۆ لایەنە تەندروستییەکان له ئه‌ركدا ده‌بن، هەروەها 120 کرێکار بۆ ئۆپەراسیۆنی تەعقیمکردن لە دژی ئەو مێرووانەی کە بە درێژایی کاتژمێر کاردەکەن، هەروەها هەریەک لە بەشە پەیوەندیدارەکان بەرپرسیارێتییان هەیە لە کاری سەرپەرشتیکردندا.