خالید عه‌باس: ماوه‌ی نوێكردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران درێژناكرێته‌وه
K24 - هەولێر:
به‌رپرسی نووسینگه‌ی دهۆكی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ده‌ڵێت، سبه‌ینێ نوێكردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران كۆتایی دێت و ماوه‌ی نوێكردنهوهكهش درێژناكرێته‌وه. له رێگه‌ی كوردستان24ـیشه‌وه داوا له هاووڵاتییان ده‌كات په‌له بكه‌ن له خۆتۆماركردن.
ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 9ـی ئاداری 2024) خالید عه‌باس، به‌رپرسی نووسینگه‌ی دهۆكی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق به‌ر له دیاریكردنی 10ـی حوزه‌یران بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌شێك له كاره‌كانی ئه‌نجام داوه و ئاماده‌كارییه‌كانی ده‌ستپێكردووه.
خالید عه‌باس ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، قۆناغی نوێكردنه‌وه‌ی بایۆمه‌تری سبه‌ی یه‌كشه‌ممه 10ـی ئاداری 2024، كۆتاییپێدێت. هه‌روه‌ها پێی وابوو كه ماوه‌كه زیاتر درێژ ناكرێته‌وه.
به‌رپرسی نووسینگه‌ی دهۆكی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق كه كات كه‌م ماوه و كۆمه‌ڵێك ئه‌ركی دیكه‌یان له ئه‌ستۆدایه و ده‌بێت له ماوه‌یه‌كی دیاریكراودا ئه‌نجامی بده‌ن.
له رێگه‌ی كوردستان24ـیشه‌وه داوای له هاووڵاتییان كرد په‌له بكه‌ن له خۆتۆماركردن و سبه‌ی سه‌ردانی بنكه‌كانیان بكه‌ن.
رۆژی یەکشەممە (3ـی ئاداری 2024) نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە مەرسومێکدا، وادەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دیاریکرد کە رۆژی (10ـی حوزەیرانی 2024) بەڕێوەدەچێت. لەوبارەیەوە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەبوەکردووە، به‌پێى فه‌رمانه‌كه هه‌موو لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كان پابه‌ند ده‌بن به ئه‌نجامدانى كارى پێويست بۆ هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ كۆمیسيۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق بۆ جێبه‌جێكردنى فەرمانەکە، کە لە رۆژى ده‌رچوونييه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت.