په‌یامنێری كوردستان24: توركیا گوندی سه‌رگه‌لێی ده‌ڤه‌ری ئامێدی بۆردومانكرد
K24 - هەولێر:
لەبارەی شەڕ و پێکدادانی نێوان سوپای تورکیا و چەکدارانی پەکەکە لە دەڤەری ئامێدی، په‌یامنێری كوردستان24 رایگه‌یاند، كاتژمێر 3:45 خوله‌كی دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 9ـی ئاداری 2024)، تۆپخانه‌كانی وڵاتی توركیا تۆپبارانی گوندی سه‌رگه‌لێی ده‌ڤه‌ری ئامێدییان كرد.
هه‌روه‌ها په‌یامنێری كوردستان24 ئه‌وه‌شی راگه‌یاند، تۆپبارانكردنه‌كه هه‌ڕه‌مه‌كی بووه و له ئێستادا وه‌ستاوه و ته‌نیا ده‌نگی فڕۆكه‌ی جه‌نگی له ئاسمانه‌وه دێت.
روونیشیكرده‌وه، هیچ زیانێكی گیانی و ماددی به‌هۆی بۆردومانه‌كه تۆمار نه‌كراوه.
رۆژی 8ـی مارسی 2024، فڕۆكه‌ی جه‌نگیی توركیا سنووری شێلادزێی بۆردومان كرد و له ئه‌نجامدا دوو هاووڵاتی شه‌هیدبوون.
له‌مباره‌یه‌وه رزگار ساركی به‌ڕێوه‌به‌ری ناحییه‌ی شێلادزێ به كوردستان24ـی راگه‌یاندبوو، فڕۆكه‌ی جه‌نگیی توركیا پاوانی گوندی دێوكێ له سنووری شێلادزێی بۆردومان كرد، له ئه‌نجامدا دوو هاووڵاتی شه‌هید بوون و یه‌كێكی دیكه‌ش بریندار بوو، كه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی گیایی به‌هاری روویان له ناوچه شاخاوییه‌كان كردبوو.
شەڕی پەكەكە و توركیا لە ناوچە سنوورییەكانی ھەرێمی كوردستان تادێت زیاتر كاریگەرییەكانی لەسەر ژیانی ھاووڵاتیانی ھەرێمی كوردستان دەردەكەون، بەهۆی ئەو شەڕەوە نزیکەی 800 گوند و چەندین ناوچەی گەشتیاری لە سنووری هەرێمی کوردستان خاپوور و چۆڵکراون کە زۆرینەیان دەکەونە سنووری پارێزگای دهۆک، ئەوەش زیانێکی زۆری بە کەرتی گەشتیاری و کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان گەیاندووە.
بەگوێرەی دوایین ئامارەکانی ناوه‌ڕاستی مانگی ئابی ساڵی 2023، 274 گوند لە سنووری پارێزگای دھۆك بەھۆی شەڕەكەوە چۆڵكراون كە 250ـیان دەكەونە سنووری قەزای ئامێدی و 24 گوندیش دەكەونە سنووری قەزای ئاكرێ. ھەروەھا 47 گوند لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بەھۆی پێكدادانەكانەوە چۆڵكراون.