عیماد جه‌میل بۆ كوردستان24: ئاماده‌كاری كۆمیسیۆن بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌رده‌وامه
K24 - هەولێر:
سەرۆكی تیمی میدیایی كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق له‌باره‌ی ئاماده‌كارییه‌كان بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، كۆمیسیۆن له ئاماده‌كارییه‌كانی به‌رده‌وامه و به‌شێكیان ته‌واو بوونه.
دكتۆر عیماد جەمیل سەرۆكی تیمی میدیایی كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق، به ژووری هه‌واڵی كوردستان24ـی راگه‌یاند، له ئێستادا فه‌رمانگه‌ی پارته سیاسییه‌كان خه‌ریكی تۆماركردنی هاوپه‌یمانێتییه‌كانه و تا 14 مانگ به‌رده‌وام ده‌بێت و دواتر كۆمیسیۆن لیستی كاندیده‌كان وه‌رده‌گرێت.
هه‌روه‌ها گوتیشی، كاتی زۆرمان له‌به‌رده‌ستدا نییه ماوه‌ی نوێكردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران درێژبكه‌ینه‌وه، كۆمیسیۆن دووجار ئه‌و ماوه‌ی درێژ كرده‌وه.
له‌باره‌ی كێشه‌ی په‌نجه مۆر عیماد جه‌میل گوتی: "كۆمیسیۆن رێوشوێنی نوێ ده‌گرێته‌به‌ر بۆ ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی كێشه‌ی په‌نجه مۆریان به‌هۆی نه‌خۆشی گرفتی دیكه هه‌یه، بۆ ئه‌مه كۆمیسیۆن پلانی جێگره‌وه‌ی هه‌یه".
پێشتریش جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بۆ کورستان24 پشتڕاستی کردبووه‌وه، تۆمارکردن و نوێکردنەوەی دەنگدان تاوەکو (10ـی ئاداری 2024) کراوەیە و هاووڵاتییان دەتوانن سەردانی نزیکترین ناوەندی کۆمیسیۆن بکەن بۆ تۆمارکردنی زانیارییەکانیان.
رۆژی یەکشەممە (3ـی ئاداری 2024) نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە مەرسومێکدا، وادەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دیاریکرد کە رۆژی (10ـی حوزەیرانی 2024) بەڕێوەدەچێت. لەوبارەیەوە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەبوەکردووە، به‌پێى فه‌رمانه‌كه هه‌موو لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كان پابه‌ند ده‌بن به ئه‌نجامدانى كارى پێويست بۆ هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ كۆمیسيۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق بۆ جێبه‌جێكردنى فەرمانەکە، کە لە رۆژى ده‌رچوونييه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت.