ئەمەریکا: کەشتییەکی ئەمەریکی لە رێگادایە بۆ دروستکردنی بەندەرێکی کاتی لە غەززە

سوپای ئەمەریکا
سوپای ئەمەریکا

K24 - هەولێر

فەرماندەیی ناوەندی ئەمەریکا لە راپۆرتێکدا رایگەیاند، کەشتیی سوپای ئەمەریکا بیسۆن (LSV-1) لە رێگەدایە بۆ رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست بۆ دروستکردنی بەندەرێکی کاتی لە کەناراوەکانی غەززە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 10ـی ئاداری 2024، فەرماندەی ناوەندی ئەمەریکا رایگەیاند، دروستکردنی بەندەرێک لە کەناراوەکانی غەززە، لەدوای لێدوانەکەی جۆو بایدن سەرۆکی ئەمەریکا دێت کە رایگەیاند، "ئەمەریکا لە رێگەی دەریاوە هاوکاری مرۆیی بۆ غەززە دەنێرێت".

لای خۆیەوە، فەرماندەیی ناوەندی ئەمەریکا ئاماژەیدا، کەشتییەکی پاڵپشتی لۆجستی بە ناوی "بایسۆن" کە سەر بە لیوای حەوتەمی گواستنەوەی گەشتیارییە، فەرماندەیی سێهەمی بەردەوامی گەشتەکانە، لە رێگادایە بۆ دەریای ناوەڕاست،و یەکەم ئامێری هەڵگرتووە بۆ دروستکردنی بەندەرێکی کاتی بۆ گەیاندنی پێداویستییە مرۆییەکان بۆ غەززە.

بایدن پێشتر رایگەیاند، سوپای ئەمەریکا دەجووڵێنێت بۆ سەرکردایەتیکردنی ئەرکی فریاگوزاری بۆ دروستکردنی دەرچەیەکی کاتی دەریایی لە دەریای ناوەڕاست لە کەنارەکانی غەززە کە دەتوانێت کەشتی گەورە لەخۆ بگرێت کە خۆراک و ئاو و دەرمان و پەناگەی کاتی هەڵدەگرێت.