داڤید ڤییا پێكهاته‌ی خه‌ونه‌كان، دیاریی ده‌كات
داڤید ڤییا، هێرشبه‌ری ئیسپانی یانه‌ی نیویۆرك سیتی ئامێریكا، له دیمانه‌یكدا كه له رۆژنامه‌ی Sky sportsـی ئینگلیزی‌دا بڵاو كراوه‌ته‌وه، باشترین ئه‌و یاریزانانه دیاریی ده‌كات كه پێشتر له یه‌ك تیپیدا یاریی له‌گه‌ڵ كردوون.
گۆڵپارێز: پیپی ره‌ینا
پێشتر یارییم له‌گه‌ڵ زۆرێك له گۆڵپارێزی به ئه‌زموون كردووه، له‌وانه (كاسیاس، ڤیكتۆر ڤاڵدێز و سانتی كانیزارێس)، به‌ڵام من پیپی ره‌ینا هه‌ڵده‌بژێرم، چونكه یه‌كێكه له باشترین گۆڵپارێزه‌كانی جیهان و تائێستاش یه‌كێكه له نزیترین هاوڕێیه‌كانم.
به‌رگریكاری بالی چه‌پ: جۆردی ئالبا
یاریزانێكی خێرایه، به‌رگرێكارێكی باش و هێرشبه‌رێكی چالاكه، یه‌كێكه له باشترینه‌كانی جیهان.
به‌رگریكاری باڵی راست: خوان فران
یه‌كێكه له كاریگه‌رترین به‌رگریكاره‌كان، پێشتر له ئاتڵێتیكۆ مه‌درید یارییم له‌گه‌ڵ كردووه، له شوێنی خۆی نایابترین یاریزانه.
به‌رگریكاری ناوه‌ند: دیێگۆ گۆدین
یه‌كێكه له یاریزانه‌كانی هاویانه‌ی پێشووم له ئاتڵێتیكۆ مه‌درید، به تۆپ و به‌بێ تۆپ یاریزانێكی ده‌گمه‌نه، له به‌رگریكردن و فشارخستنه سه‌ر دژه‌تیپ زۆر لێزانه.
به‌رگریكاری ناوه‌ند: كارلێس پیۆڵ:
به بڕوای من له‌م هێڵه‌ی كه یاری تێدا ده‌كات، باشترین به‌رگریكاری مێژووی تۆپی پێیه، پێشتر له یانه‌ی بارسێلۆنا و هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا به‌یه‌كه‌وه یاریمان كردووه.
سێرجیۆ بۆسكێتس:
نامه‌وێت زۆر به باڵای دا هه‌ڵبده‌م، ئه‌و له شوێنی خۆی بێ ڕكابه‌ر، باشترین یاریزانی جیهانه.
ناوه‌ڕاستكار: چاڤی هێرناندێز
هه‌ست به ئاسووده‌یی ده‌كه‌یت كاتێك له نزیك چاڤی یاریی ده‌كه‌یت، ئه‌و به ئارامی گه‌وره‌ترین كاریگه‌ری دروست ده‌كات، زه‌حمه‌ته جارێكی دیكه تۆپی پێ یاریزانێكی له‌م شێوه‌یه به‌خۆیه‌وه ببینێته‌وه.
ناوه‌ڕاستكار: كوكی
له ته‌مه‌نێكی زۆر بچووكه‌وه له پاڵ كوكی یارییم كردووه، ئه‌و خاوه‌ن توانایه‌ك و به‌هره‌یه‌كی گه‌روه‌یه، باش ده‌یناسم، بۆیه هه‌ڵمبژاردووه.
هێرشبه‌ری باڵی راست: ئه‌ندرێس ئینیێستا
ئینیێستا یاریزانێكی جۆكه‌ره، ده‌توانێت له زۆربه‌ی هێڵه‌كانی یاریگه یاری بكات، زیاتر ئه‌وم بۆیه هه‌ڵبژاردووه، چونكه له پاڵپشتیكردنی هێرشبه‌ران وێنه‌ی كه‌مه.
هێرشبه‌ری باڵی چه‌پ: داڤید سیلڤا
داڤید سیلڤا، هاورێی پێشوومه، له‌گه‌ڵ یانه‌ی ڤالێنسیا و هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا به‌یه‌كه‌و یاریمان كردووه، له ژیانی وه‌رزشی خۆم ده‌یان گۆڵم به ئه‌سیستی سیلڤا تۆمار كردووه، ئه‌و له‌كاتی یاریكردن زۆر ورد و له‌سه‌رخۆیه و به‌خێرایی خۆی ده‌خێزێنێته نێو ناوچه‌ی سزای به‌رامبه‌ر.
هێرشبه‌ری ناوه‌ند: لیۆنێل مێسی
مێسی روونكردنه‌وه‌ی زۆری ناوێت، ئه‌و باشترین یاریزانی جیهانه.
داڤید ڤییای ته‌مه‌ن 34 ساڵ، له هاوینی 2014 له یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌دریده‌وه په‌یوه‌ندی به یانه‌ی نیویۆرك سیتی ئه‌مریكا كرد و ئێستا له‌م یانه‌یه هه‌ڵگری درێسی ژماره (7)ـه كه پێشتر له زۆریانه‌ی تر هه‌مان ژماره‌ی پۆشیوه، پێشتر یاریی بۆ یانه‌كانی (خیخۆن، زاراگۆزا، ڤالێنسیا، بارسێلۆنا و ئاتلێتیكۆ مه‌درید) كردووه.