لوتکەی شێرپەنجە لە هەڵەبجە بەڕێوەچوو

د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی
د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی

K24 – هەولێر

وەزیری تەندروستی رایگەیاند، بەپێی ئامارەکان هەرێمی کوردستان لەژێر ستانداردای تۆمارکراو و تووشبوان بەم نەخۆشەیە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 10ـی ئاداری 2024، د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، شێرپەنجە ئەمڕۆ گرفتێکی هەموو جیهان و کۆمەڵگاکانە، هەرچەندە هەرێمی کوردستان بەپێی ئامارە تۆمارکراوەکان تا ئێستا بەپێی راپۆرتی وەزارەتی تەندروستی کوردستان و وەزارەتی تەندروستی عێراق و رێکخراوەکانی نێودەوڵەتی تا ئێستا لەژێر ستانداردای تۆمارکراو و تووشبوان بەم نەخۆشەیە، بەڵام گرفتێکە گرفتی ئەمڕۆی لایەنی تەندروستییە.

بەگوتەی ئەو: "هەرێمی کوردستان لە هەر 100هەزار هاووڵاتی بەپێی ستاندارد 150 هاووڵاتی تۆمار دەکرێت. بەڵام لە جیهاندا بۆ هەر 100هەزار کەسێک 190 هاووڵاتی تووش دەبێت. هاوکات لەگەڵ ئەوەی جیهان لەگەڵ پێشکەوتنی تەکنەلۆژیاو و گۆڕانەکانی کەشوهەوا و چەندین هۆکاری دیکەی خۆراکی، بەڵام هەوڵەکان بەردەوامە بۆ رێگرتن لە تووشبوون،و هەر لەکاتی تووشبوون و زوو دەستنیشانکردن هەوڵی زوو چارەسەرکردن بدرێت بۆ ئەوەی بەئاسوودەی و تەمەنێکی درێژەوە بتوانێت رووبەرووی ئەم نەخۆشییە ببێتەوە".

سامان بەرزنجیش رایگەیاند، چۆن هەڵەبجە لە یەکەمین لوتکە بەشداری دەکات بەهیواین هەڵەبجە ببێتە ناوەندی توێژینەوە و ناوەندی شیکردنەوە و لێکۆڵینەوە زانستییەکان. بۆ ئەوەی لە هەرێمی کوردستان و ئاستی وڵاتانی جیهان سوود لە دەر ئەنجامەکان وەربگرین، ئێمە وەکو وەزارەتی تەندروستی هەموو هەوڵی خۆمان دەدەین، هاوشێوەی هەر گرفتێێکی تەندروستی دیکە بەتایبەت لەگەڵ دامودەزگا نێو دەوڵەتییەکان و ئەکادیمی و زانستییەکان بتوانین لە هەموو شوێنێک بەتایبەت لە پارێزگای هەڵەبجە.