ئایدن مەعروف: پێکەوە ژیانێکی باش هەیە لە هەرێمی کوردستان

ئایدن مەعروف، وەزی هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان
ئایدن مەعروف، وەزی هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان

K24 – هەولێر

وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان رایگەیاند، بڕیاری دادگای فیدڕاڵ دژی نەتەوەکان دراوە، چونکە هەموو لایەک دەزانن پێکەوە ژیانێکی باش هەیە لە هەرێمی کوردستان.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 10ـی ئاداری 2024، ئایدن مەعروف، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بڕیاری دادگای فیدڕاڵ دژی نەتەوەکان دراوە، چونکە هەموو لایەک ئێستا دەزانن پێکەوە ژیانێکی باش هەیە لە هەرێمی کوردستان.

بەگوتەی ئەو: "نوێنەرانی نەتەوەکان بەشێوەیەکی باش بەشدارن لە پڕۆسەی سیاسی کوردستان". هەربۆیە ئێمە دەمانەوێت "لە پڕۆسەی هەڵبژاردنی داهاتوو بەشێوەیەکی ئەکتیڤ بەشداربن بۆ ئەوەی کاراتر نوێنەرییان هەبێت لە پەرلەمانی کوردستان"، ئەگەر لە داهاتوودا لەدەرەوەی کۆتا بەشداربوون یاخود لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەبێ نوێنەرایەتی پەرلەمان بێت، رەنگە بۆ ئێمە ببێتە کەموکوڕی، لە پەرلەمانی کوردستان لە رابردوودا چۆن بووە کە نوێنەری پێکهاتەکانی تێیدابووە، هەروەها نوێنەری ئاین و نەتەوەکان لە پەرلەمان هەبووە کە پاڵپشتییەک بووە بۆ ئێمە، دەمانەوێت هەروەک رابردوو نوێنەرمان هەبێت لە پەرلەماندا".

ئایدن مەعروف راشیگەیاند، ئێمە کۆبوونەوەکانمان بەردەوام دەبێت بۆ ئەوەی ئەو مافەی لێمان وەرگیراوە، بە کۆتایی هێنان بە سیستەمی کۆتا، بۆ پێکهاتەکان وەری بگرینەوە ئەوە مافی ئێمەیە و مافێکی شەرعییە، لەسەر ئەو بنەمایەش وەکو وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان لە هەموو کاتێک زیاتر پشتیوانی لە مافەکانی نەتەوەکان و ئایینەکان دەکەین.