مالیکی دەیەوێت لە رێگەی یاساییەکی نوێی هەڵبژاردنەوە رێگری لە سوودانی بکات

K24 - هەولێر

لەوەڵامی رۆژنامەنوسێک لەسەر هەڵبژاردنەکانی عێراقدا، سەرۆکوەزیرانی عێراق گوتی: "لە کاتی خۆیدا ئەنجام دەدرێت"، بەپێی یاسای ئێستا، ئەو یاساییەی کە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگانی پێ بەڕێوەچووە، "مەگەر لایەنەکان لەسەر شتێکی دیکە رێکبکەون"، یاسایەکی نوێی هەموارکراو.

دواتر زانیاریەک لە نووسینگەی نووری مالیکی سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراق دزەیپێکرد سەبارەت بە پرۆژەیەک بۆ هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردنەکان، کە وا دەرکەوت تێکەڵەیەکە لە دوو یاسا و ئامانجێکی سیاسیی ناڕاستەوخۆی هەبوو.

لە مانگی شوباتی رابردووەوە، چوارچێوەی هەماهەنگی پێداچوونەوە بە توێژینەوەیەکدا دەکات کە ئامادەی کردبوو بۆ شیکردنەوەی قورسایی پارتەکانی لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا، بۆی دەرکەوت کە سوودانی بەرەو قورسایی لە پەرلەمان دەڕوات، کە ڕەنگە بگاتە نزیکەی 60 کورسی، هەروەها دەریخست کە هاوپەیمانەکانی لە هەڵبژاردنەکانی پارێزگاکاندا سەرکەوتنێکی گەورەیان بەدەست هێنا.

کەسانی نزیک لە نووری مالیکی دەڵێن: "پشوو نادات تا ئەو کاتەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان کۆنتڕۆڵ نەکات پێش ئەوەی ئەنجام بدرێت"، لەسەر بنەمای هاوکێشەیەکی ئاڵۆزە کە رێگری لە کاندیدە بەهێزەکان دەکات دەنگەکانیان بۆ ژمارەیەکی زۆر لە کورسی بگوازنەوە.

هەر بۆیە مالیکی دەیەوێت یاسایەکی نوێ دەربکات، کە رەنگە زیانی کەسی بگەیەنێت و چانس کەم بکاتەوە، بەڵام ڕێگەیەکی دیکەی نەدۆزیەوە بۆ ئەوەی رێگری لە کەسانی دیکە بکات، وەک سوودانی.

سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراق پێشنیاری شێوازی حەوتەم دەکات بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتوو، کە تێیدا دابەشکردنی عێراق بۆ 50 بازنەی هەڵبژاردن دیاری کراوە، کە لەبەغدا بەتەنها 10 بازنەی هەڵبژاردنی تێدا دەبێت.

مالیکی تا ئێستا پێنج خولی هەڵبژاردنی دیتووە، لەو ماوەیەدا ئەزموونی لە داڕشتنی "گۆڕەپانی یاریکردن و یاساکانی کێبڕکێکردن" هەیە، بەڵام ئەمڕۆ مامەڵە لەگەڵ شتێکی جیاوازدا دەکات، دەیەوێت سەرکردەکان یەکلایی بکاتەوە پێش ئەوەی بگاتە رۆژی دەنگدانی داهاتوو.

بۆ تێگەیشتن لە چۆنیەتی بیرکردنەوەی مالیکی سەبارەت بەم شێوازە، سەرەتا بە پشکنینی ئەنجامەکانی هاوپەیمانی سوودانی دەست پێدەکات، کە لە هەڵبژاردنەکانی ئەم دواییەدا لە سێ پارێزگا سەرکەوتوو بوون، لەگەڵ ئەوەی دەنگی هێزە شیعەکان زیاتر ببوو.

پارێزگارەکان بریتین لە، پارێزگاری بەسرە، ئەسعەد ئەلعیدانی، پارێزگاری کەربەلا، نەسیف ئەلخەتابی، پارێزگاری واست، محەمەد ئەلمەیاحی، کە هەموویان 26 کورسییان بەدەستهێناوە.

ئامانج لە هەموارکردنە نوێیەکانی مالیکی رێگریکردنە لە دووبارەبوونەوەی ئەو شێوازە هەڵبژاردنە. هەروەها سێ لایەنی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعە و لایەنێکی سوننە پێیان وایە ئەو یاساییەی نووری مالیکی کۆمیسیۆن دەخاتە بەردەم هاوکێشەیەکی ئاڵۆز.

یەکێک لە سەرچاوەکان ئاماژەی بەوەشکردووە، بیرۆکەی مالیکی بۆ سوودانی ئەویە "ئەگەر بەشداری هەڵبژاردنەکان بکات، لە باشترین حاڵەتدا لە چوار کورسی زیاتری نابێت".

بڕیارە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق لە ساڵی 2025 بەڕێوەبچێت، بەڵام تا ئێستا وادەی کۆتایی دیارینەکراوە بۆ ئەنجامدانی.

 

سەرچاوە/ رۆژنامەی شەرقولئەوسەت