تێباس جارێکی دیکە هاندەرانی ریاڵ مەدرید دڵخۆش دەکاتەوە

خاڤیەر تێباس سەرۆکی ئەنجومەنی لالیگا
خاڤیەر تێباس سەرۆکی ئەنجومەنی لالیگا

خاڤیەر تێباس، سەرۆکی ئەنجومەنی لالیگای ئیسپانیا جارێکی دیکە جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کلیان ئێمباپێ لەسەر گواستنەوەی بۆ ریزەکانی یانەی ریاڵ مەدرید رازی بووە، بۆیە وەرزی داهاتوو بە درێسی ئەو یانەیە لە خولەکەیان یاریی دەکات.

یاریزانە فەرەنسیەکە لە هەموو کاتێک زیاتر لە ڕیاڵ مەدرید نزیکترە، ئەو یاریزانە هەموو ئۆفەرەکانی پاریس سانجێرمان بۆ درێژکردنەوەی گرێبەستەکەیرەتکردووەتەوە، ئەویش لە پێناو پەیوەندی کردن بە ریزەکانی مێرنگی. خافێر تیباس سەرۆکی لالیگا لە چاوپێکەوتنە نوێیەکەی دووپاتیکردەوە ڕیال مەدرید بڕیاری کۆتاییداوە و گرێبەستی ئەو یاریزانە واژۆ دەکات.

سەرۆکەکەی لالیگا لە چاوپێکەوتنەکەیدا دەڵێت '' من زۆر دڵنیام ئەم گواستنەوەیە ڕوودەدات. ئەگەر سەیری کاردانەوەکان لە مانگی سەرەتای ئەمساڵ بکەین، هەموو شتێکمان بۆ روون دەبێتەوە. ئێمباپێ زیاتر لە هەموو کاتێک لە ریاڵ مەدرید نزیکە و دڵنیام وەرزی داهاتوو پەیوەندی بەو یانەیەوە دەکات ''.

خاڤیەر تێباس لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا سەبارەت بە دەنگۆی چوونی ئێمباپێ بۆ یانەیەکی ئینگلیزی دەڵێت '' من هیچ شتێک لەسەر یانەکانی پرێمەرلیگ نازانم، بەڵام دەزانم ئەو وەرزی داهاتوو یاریی بۆ یانەیەکی ئیسپانی دەکات. لە یانەکانی ئیسپانیاش تەنها یاریی بۆ ریاڵ مەدرید دەکات، من دەمەوێت بڵێم ئەو گواستنەوەیە بە رێژەی ٪99 کۆتایی هاتووە ''.