دەوامی فەرمی دام و دەزگاکان لە مانگی رەمەزانی پیرۆز کەم دەکرێتەوە

پارێزگای هەولێر
پارێزگای هەولێر

K24 - هەولێر

پارێزگاری هەولێڕ رایگەیاند، بەبۆنەی هاتنی مانگی رەمەزانی پیرۆز، دەوامی فەرمی فەرمانبەرانی سەرجەم دام و دەزگاكانی حكومەت لە سنووری پارێزگاکەمان لە مانگی پیرۆزی رەمەزان بۆ ماوەی یەک کاتژمێر کەمدەکرێتەوە.

ئەمڕۆ یەک شەممە، 10-3-2024، پارێزگاری هەولێر، ئومێد خۆشناو، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە، بەبۆنەی هاتنی مانگی رەمەزانی پیرۆز، دەوامی فەرمی فەرمانبەرانی سەرجەم دام و دەزگاكانی حكومەت لە سنووری پارێزگاکەمان لە مانگی پیرۆزی رەمەزان بۆ ماوەی یەک کاتژمێر کەمدەکرێتەوە، نیو كاتژمێر لە کاتی بەیانیان و نیو کاتژمێر لە کاتی تەواو بوونی دەوامی فەرمی فەرمانبەران.

گوتیشی: بە بۆنەی هاتنی مانگی رەمەزانی پیرۆز، گەرمترین پیرۆزبایی لە موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان بەگشتی و هەولێری پایتەخت بەتایبەتی دەكەین، بەهیواین ئەو مانگە پیرۆزە ببێتە مانگی پتەوکردنی زیاتری تەبایی و برایەتی و یەكڕیزی و پێکەوە ژیانی ئاینی و نەتەوەیی لە کوردستان.