وڵاتێك به فه‌رمی یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زانی دیاریكرد
K24 - هەولێر:
ئه‌نجوومه‌نی فه‌توای ئوسترالی بڵاویكرده‌وه، رۆژی (سێشه‌ممه 12ـی ئاداری 2024) یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزه.
له‌میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا، ئه‌نجوومه‌نی فه‌توای ئوسترالی رایگه‌یاند، سبه‌ی (دووشه‌ممه 11ـی ئاداری 2024) ته‌واوكه‌ری مانگی شه‌عبان ده‌بێت و شه‌وی 11 /12ـی ئادار ده‌بێته یه‌كه‌م شه‌وی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز و تێیدا نوێژی ته‌راویح ئه‌نجام ده‌درێت.
ناوه‌ندی (فه‌له‌كی نێوده‌وڵه‌تی) له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس بڵاویكرده‌وه، موفتی ئوسترالیا، ئه‌نجوومه‌نی زانایان، ئه‌نجوومه‌نی فه‌توای ئوسترالیا و ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری شه‌رعی ئه‌و وڵاته به فه‌رمی سبه‌ی دووشه‌ممه‌یان كرده ته‌واوكه‌ری مانگی شه‌عبان و رۆژی سێشه‌ممه‌ش له‌و وڵاته یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزه.
موسڵمانان له پیرۆزترین مانگی ساڵ به گوێره‌ی ساڵنامه‌ی خۆیان نزیك ده‌بنه‌وه، تێیدا بۆ ماوه‌ی مانگێك به رۆژوو ده‌بن و جیا له‌وه‌ش له زۆربه‌ی كاته‌كانی ئه‌م مانگه خودا په‌رستی ئه‌نجام ده‌ده‌ن.