کتێبی 'مێژووی هونەری فۆتۆگرافی لە رانیە' بڵاوکرایەوە
K24 - هەولێر:
کتێبی ' مێژووی هونەری فۆتۆگرافی لە رانیە 1875-1979' کە لە نووسینی نووسەر خەلیل عەلییە، بڵاوکرایەوە و خرایە بەردیدی خوێنەران.
خەلیل عەلی، نووسەر ، دەربارەی کتێبە تازەکەی بە کوردستان24ی راگەیاند: ئەو کتێبە باس له مێژووی سه‌رهه‌ڵدان و دروستبوونی هونه‌ری فۆتۆگرافی ده‌كات له‌سه‌ر ئاستی جیهان و به كورتی ته‌واوی قۆناغه‌كانی گه‌شه‌كردنی روونكردووەته‌وه.
به‌شی یه‌كه‌م له به‌رهه‌می ئه‌و گه‌ڕیده بیانیانه پێكدێت، كه له سه‌رده‌مه جیاوازه‌كاندا هاتوونه‌ته رانیه و تێیدا ماونه‌ته‌وه، یان پێیدا تێپه‌ڕیون و وێنه‌ی خه‌ڵك و دیمه‌نی سرووشته جوانه‌كه‌ی رانیه‌یان گرتووه، ئه‌مه‌ش گێڕانه‌وه‌یه‌كی مێژووه به وێنه، تا بزانرێت له‌و كاته‌دا مرۆڤی ناوچه‌كه چۆن ژیاون و گوزه‌ریان كردووه له‌گه‌ڵ روونكردنه‌وه و پێدانی زانیاری ته‌واو له‌سه‌ر وێنه‌كه، وه‌كو بابه‌تی ناو وێنه‌كه، كه‌سه‌كان و ژیاننامه‌یان، هۆكاری گرتنی وێنه‌كه، ئینجا ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی وێنه‌كه‌ی تێدا چركێندراوه ڕوونكراوه‌ته‌وه.
ئەو نووسەرە دەڵێت: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌وڵدراوه مێژووی چه‌وتی وێنه‌كان راست بكرێنه‌وه و دووباره به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌كادیمی و راست و دروست بنووسرێنه‌وه، به سوود وه‌رگرتن له به‌ڵگه‌نامه و گفتوگۆی زاره‌كی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و سه‌رده‌مه‌دا ژیاون و زۆربه‌شیان وته‌كانیان تۆماركراون.
گوتیشی: به‌شی سێیه‌میش پێكدێت له وێنه‌ی ئه‌و فۆتۆگرافه‌رانه‌ی به‌هۆی كاری میرییه‌وه بۆ ماوه‌یه‌كی كورت له رانیه نیشته‌جێ بوون، له‌و ماوه‌یه‌شدا توانیویانه كۆمه‌ڵێك وێنه‌ی جوانی سه‌رنجڕاكێش بچركێنن و دۆخی ئه‌وكاتمان بۆ روونبكه‌نه‌وه و وێنا بكه‌ن. به‌داخه‌وه هه‌ندێك له وێنه‌كان به‌هۆی خراپی كوالیتی كامێراكه‌یان، یان چاپكردنیان، یان به‌هۆی خراپ هه‌ڵگرتنه‌وه، تێكچوون و شیرازه‌ی روو‌یان وێران بووه، به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ی توانراوه پاككراونه‌ته‌وه و به‌شێوه‌یه‌كی روون ده‌رخراون.
خەلیل عەلی، باسی لەوەشکرد، خاڵێكی گرنگ له‌و كتێبه‌دا ئه‌وه‌یه، كه وێنه‌ی ئه‌و كه‌سانه پیشانده‌دات، كه چوونه‌ته شاره‌كان و به كوالیتییه‌كی ئاست به‌رز له ستۆدیۆدا وێنه‌یان گرتووه، بۆیه توانراوه به‌شێك له‌م مێژووه‌ش ئه‌وه‌ندی توانراوه تۆمار بكرێت و له‌گه‌ڵ چیرۆكی خاوه‌ن وێنه‌كه و وێنه‌گره‌كه‌دا بخرێته‌ڕوو.
نووسەر خەلیل عەلی، خەڵکی رانیەیە و پسپۆڕە لە پەروەردەی هونەردا، خاوەنی 27 کتێبی چاپکراوە و 13 کتێبیشی ئامادەیە بۆ چاپ.