سەرۆکی دەستەی دەستپاکی عێراق: لە 20 ساڵی رابردوودا پارەیەکی زۆر لە عێراق دزراوە
K24 - هەولێر:
سەرۆکی دەستەی دەستپاکی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، لەماوەی 20 ساڵی رابردوودا پارەیەکی یه‌كجگار زۆر لە عێراق دزراوە، ئەوەش وایکردووە وڵات لە رووی ئابووری و پیشەسازییەوە دوابکەوێت.
حەیدەر حەنوون سەرۆکی دەستەی دەستپاکی عێراق له‌میانه‌ی كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانی رایگه‌یاند، دزەکانی عێراق بوونەتە هۆکاری سەرهەڵدانی تیرۆر و عێراقییان کردووە بە مەیدانێک بۆ تاوان.
حەنوون هه‌روه‌ها گوتی: "بەرپرسە گەندەڵەکان لە ترسی دەستەی دەستپاکی سامان و موڵکەکانیان بەناوی کەسانی دیکەوە تۆماردەکەن".
گوتیشی: "بە پشتیوانی هاووڵاتیان بەرپرسە گەندەڵەکان دەستگیر دەکەین و پارە دزراوەکانیش بۆ گەنجینەی دەوڵەت دەگێڕینەوە".
روونیشیكرده‌وه، "ناتوانم بڵێم لەماوەی 20 ساڵی رابردوودا چەند پارە لە عێراق دزراون، بەڵام بەڕاستی بڕەکە زۆر زۆرە. دزەکان وایانکردووە عێراق لەسەرئاستی جیهان دوابکەوێت، دزەکان بوونەتە هۆکاری سەرهەڵدانی تیرۆر لە عێراق، وڵاتەکەمان بووە بە مەیدانی تاوان ئەوەش بەهۆی یەک تاوانی گەورەوە ئەویش گەندەڵییە".
پێشتریش جینین هێنس پلاسخارت نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق رایگه‌یاندبوو، گه‌نده‌ڵی له عێراقدا به‌سیسته‌مكراوه و كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر وڵاته‌كه دروستكردوه.
پلاسخارت هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندبوو، گه‌نده‌ڵیه‌كی گه‌وره هه‌یه، له‌ماوه‌ی 20 ساڵی رابردودا له‌ژێرناونیشانی سازانی نیشتمانی بونیانتنراوه.