مهلا عهبدوڵڵا سهعید: ئایینی پیرۆزی ئیسلام رێگە بە قۆرخکاری نادات
K24 – هەولێر:
سهرۆكی یهكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ئاماژە بەوەدەکات، ئەوانەی قۆرخکاریی دەکەن گوناهبار دەبن، بۆیە پێویستە بازرگانان رەچاوی دۆخی هاووڵاتییان بکەن و نەبنە هۆکاری قورسکردنی ژیانیان.
مهلا عهبدوڵڵا سهعید وەیسی، سهرۆكی یهكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان، لەمیانەی بەشداریکردنی لە گەشتی دواهەواڵی کاتژمێر 23ـی کوردستان24 رایگەیاند، کار و کاسبیکردن لە ئیسلامدا رێگەی پێدراوە، بەڵام بەو مەرجەی نابێت لەسەر بەرژەوەندی خەڵک خۆت دەوڵەمەند بکەیت، هەروەها نابێت هیچ کەسێک ببێتە هۆکارێک تاوەکو لەسەر بەرژەوەندی خەڵک خۆی دەوڵەمەند بکات، چونکە ئەمە لە ئیسلامدا رێگەپێنەدراوە.
سهرۆكی یهكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان، دەڵێت: ئەگەر هەرکەسێک ببێتە هۆکاری قۆرخکردنی کەلوپەل، هاوکات ئەم قۆرخکارییە ببێتە هۆی گرانبوونی کەلوپەل لە بازاڕدا، مافی حکومەتە کە بتوانێت بە شێوەیەکی زۆرەملێ ئەو قۆرخکارییە لە کۆگاکانیان دەربهێنێت و دابەشی سەر هاووڵاتییانی بکات بە نرخی ئاسایی خۆی.
مهلا عهبدوڵڵا سهعید وەیسی، ئاماژەی بەوەدا، ئایینی پیرۆزی ئیسلام رێگەی بە قۆرخکاری نەداوە و هەروەها دژیشی وەستاوەتەوە.
سهرۆكی یهكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان، گوتیشی: ئەوانەی قۆرخکاریی دەکەن گوناهبار دەبن، بۆیە پێویستە بازرگانان رەچاوی دۆخی هاووڵاتییان بکەن و نەبنە هۆکاری قورسکردنی ژیانیان.
مهلا عهبدوڵڵا سهعید وەیسی، سەرنجی بۆ ئەوەش راکێشا، هەر پارەیەک لەسەر زیانگەیاندن بە کەسانی دیکە بەدەست بهێندرێت حەڕامە.