دوای دۆزینەوەی کۆکاین لە تەوالێتی پەرلەمانی سوید رێکاری نوێ دەگرێتەبەر

پەرلەمانی سوید
پەرلەمانی سوید

K24 - هەولێر

رۆژنامەی "ئافتۆنبلادێت" سەرەتای ئەمساڵ ئاشکرای کرد کە شوێنەواری کۆکاین لە تەوالێتی "ئاودەست" چەند نووسینگەیەکی پەرلەمانی وڵاتی سوید دۆزراوەتەوە، دوابەدوای ئەوە پەرلەمانی سوید دەستی بە بەدواداچوون کرد.

نیکلاس ئۆسترۆم، سەرۆکی بەشی ئاسایشی پەرلەمانی سوید رایگەیاند: "ئێستا ئێمە خەریکی چالاکین بۆ ئەوەی خەڵکی لەو بابەتانە هۆشیار بکەینەوە بە هاوبەشی لەگەڵ نووسینگەکانی حزب".

دوای ئەم رووداوە، بەشی ئاسایشی پەرلەمان بڕیاریدا دەست بە رێوشوێنەکان بکات کە بریتین لە راهێنانی بەڕێوەبەران لە فەرمانگەکانی پەرلەمان و لە ئیدارەی پەرلەمان لە پلەی یەکەمدا، هەروەها بەرپرسیارانەش مامەڵە لەگەڵ پێداویستییەکانی ژینگەی کاردا بکەن.

بەپێی راپۆرتی ئەسترۆم، پەرلەمانتاران زیاتر ئاگادار دەکرێنەوە لە رێکارەکانی پەرلەمان بۆ چوونە ژوورەوەی سەردانکەران و چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵیاندا".

سەبارەت بەو جیاوازییەی کە ئەم رێوشوێنانە سەبارەت بە دۆسیەکە دروستی دەکەن، ئۆسترۆم دەڵێت: "کاردەکەین بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری و زانیاری لەسەر پرسە گرنگەکان بۆ ئەوەی بتوانین باشتر رێگری لە دووبارە بوونەوەی رووداوی هاوشێوە بکەین".