لە هەولێر پێشانگایەکی فۆتۆگرافی بۆ وێنە ناوازەکانی سارا جەعفەری کرایەوە

K24 - هەولێر:

لە دوای ساڵێک خۆ ئامادەکردن بۆ بەشداربوون لە پڕۆژەیەکی هونەری، هونەرمەند "سارا جەعفەری" پێشانگایەكی تاكە كەسی فۆتۆگرافی بەناونیشانی "نەورۆزی رۆژهەڵات" لە گەلەری میدیای شاری هەولێر كردەوە.

پێشانگاكە خۆی لە بایەخدان بە دیاربوونی ژیانی ژنانی كورد و رۆڵی تایبەتیان لە كولتووری كوردی و دابوونەریتی جاراندا دەبینیەوە.

سارا جەعفەری لە بارەی پێشانگاکەیەوە بە کوردستان24ـی راگەیاند، ماوەی ساڵێکە خەریکی کۆکردنەوەی ئەو وێنە دەگمەن و ناوازانەم، کە لە نەورۆزی رۆژهەڵاتی کوردستاندا چرکاندوومە و خەونی زۆرم هەبوو لە دەرفەتێکدا لە باشووری کوردستان و هەولێری پایتەخت لە پێشانگایەکی تایبەتدا نمایشیان بکەم و ئەوەی ئێستاش لەو پارچەیەی کوردستان دەیبینم و دڵخۆشی کردووم، سەردانی ئەو خەڵکە هونەردۆستەیە، کە بە تامەزرۆییەوە دەڕواننە کار و بەرهەمەکانم لە پێشانگاکەدا، بۆیە لە ئایندەیەکی نزیکدا خۆم بۆ پڕۆژە و پێشانگایەکی دیکەی هاوبەش ئامادە دەکەم و زۆرترین فۆتۆ نمایش دەکەم، کە گوزارشت لە رۆڵی ئافرەت و کۆڵبەرە ماندووەکانی کورد دەکات.

پێشانگاكە بەهەماهەنگی لەگەڵ دامەزاراوەی میدیایی " Kurdistan Chronicle كرایەوە.

سارا دانیشتووی شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی كوردستانە و وەك فۆتۆگرافەری دیكۆمێنتاری لە ساڵی 2010ـەوە كارەكانی بەشێوەی سەربەخۆ دەكات.

67
سارا جه‌عفه‌ری
567غ
786