لیوا عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت: داعش كۆتایی نه‌هاتووه و به‌رده‌وام جموجۆڵیان هه‌یه
K24 – هەولێر:
له‌باره‌ی به‌رده‌وامی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش، نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق ده‌ڵێت، دژی چه‌كدارانی داعش ئۆپراسیۆنه‌كان به‌رده‌وامیان هه‌یه. گوتیشی: "جموجۆڵی داعش له ناوچه جیاوازه‌كانی عێراق كۆتایی نه‌هاتووه".
لیوا عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق، به ژووری هه‌واڵی كوردستان24ـی راگه‌یاند، داعش به به‌رده‌وامی له‌ناوچه‌كانی كه‌ركووك، تكریت، رومادی، دیاله، خورماتوو، داقووق، سه‌رسار و به‌رزاییه‌كانی حه‌مرین جموجۆڵی هه‌یه، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت چه‌كدارانی داعش هێشتا له عێراقدا ماون.
هه‌روه‌ها گوتی: "ناوچه‌ی تارمییه كه زۆر نزیكه له به‌غدا داعش تێیدا به‌رده‌وام جموجۆڵی هه‌یه و تێیدا چالاكن". گوتیشی: "هێز و میدیای عێراقی شته‌كان وه‌ك خۆی بڵاوناكه‌نه‌وه".
له‌باره‌ی چالاكبوونی لیوای بیست، عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت رایگه‌یاند، خۆشبه‌ختانه لیوای بیست له‌م مانگه‌دا كۆتایی به مه‌شقكردن ده‌هێنن، به‌پێی به‌رنامه‌یه‌ك له‌و ناوچانه دابه‌ش ده‌كرێن و كاریگه‌ریی باشی ده‌بێت.
ده‌شڵێت: "داعش له رێگه‌ی گرووپ و كه‌سه‌وه هێرشه‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌ن، به پێی زانیارییه‌كانم زۆربه‌ی چه‌كدارانی داعش له وڵاتانی ده‌وروبه‌رن".
سوپای عێراق و حەشدی شەعبی لە وەڵامی جموجووڵەكانی ئەم دواییەی چەكدارانی داعش ماوەی چەند رۆژێكە ئۆپەراسیۆنێكی بەرفراوانیان دەستپێكردووە.
له درێژەی قۆناغی سێیەمی ئۆپەراسیۆنەکانی وەعدولحەق لە چەند پارێزگایەكی عێراق، 10 چەكداری داعش كوژران.
ئەم ئۆپەراسیۆنەی ھێزە ئەمنییەكانی عێراق، لە وەڵامی جموجووڵەكانی ئەم دواییەی چەكدارانی داعشە لە ناوچەكەدا، جموجووڵی داعش زیادیكردووە و تاکتیکی هێرشەکانیشیان بە هەندێک گۆڕانکارییەوە جێبەجێ دەکەن. کردەوەکانی داعش لەنێوان شەڕی راستەوخۆ بە چەک و نارنجۆک تاوەکو چاندنی بۆمب و رفاندن و کردەوەی دیکە بووە، بە پێچەوانەی هێرشەکانی پێشووی کە زیاتر پشتی بە خۆکوژ و ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو و چەکی قورس دەبەست.