دكتۆر محەممەد زراری: به بیانووی جیاواز ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان دواده‌خرێت
K24 - هەولێر:
له‌باره‌ی وردبینیكردنی لیستی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان، گوتەبێژی دیوانی چاودێری دارایی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق ده‌یكات، لێكه‌وته‌ی بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵییه و ئه‌وه‌ی لێ چاوه‌ڕوان ده‌كرا. گوتیشی: "به بیانووی جیاواز ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن به‌غداوه دواده‌خرێت".
دكتۆر محەممەد زراری گوتەبێژی دیوانی چاودێری دارایی هه‌رێمی كوردستان، به كوردستان24ـی راگه‌یاند، به‌پێی ده‌ستووری عێراق، هه‌رێمی كوردستان مافی یاسادانان و جێبه‌جێكردن و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری هه‌یه، بۆیه بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی له‌باره‌ی دابه‌شكردنی مووچه، له رووی جێبه‌جێكردنه‌وه لێسه‌ندنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانه له هه‌رێمی كوردستان.
گوتەبێژی دیوانی چاودێری دارایی هه‌رێمی كوردستان هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، دوای ئه‌و هه‌موو دواكه‌وتنه‌ی مووچه، تاكو ئێستا وه‌زاره‌تی دارایی عێراق بڕی پاره‌ی ته‌رخانكراوی بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم دیارینه‌كردووه.
تایبه‌ت به راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق، ئه‌و گوته‌بێژه ده‌ڵێت، له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی عێراقدا باس له دابینكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی مه‌ده‌نی، چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی، خانه‌نشینانی مه‌ده‌نی و سه‌ربازی و گرێبه‌سته‌كان و شایسته‌كانی هه‌رێمی كوردستانی مانگی شوبات كراوه، تاكو ئێستا ئاماژه به مووچه‌ی سه‌ربازی و ئه‌منی نه‌كراوه، نازانرێت ئه‌مه چۆنه.
گوتیشی: "ئه‌گه‌ر به‌رپرسیارێتی لیستی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه، بۆچی وردبینی له لیسته‌كان ده‌كرێت".
ده‌شڵێت، "پێموایه داواكردنی لیستی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم، بۆ ته‌وتینی مووچه و كردنه‌وه‌ی هه‌ژماری بانكییه بۆ وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه حكومییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان".
روونیشیكرده‌وه، به بیانووی جیاواز ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن به‌غداوه دواخراوه.
دكتۆر محەممەد زراری جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه، هه‌ست ده‌كه‌م بۆ مانگی داهاتووش به‌غدا بیانوێكی دیكه بدۆزێته‌وه.
ئەمڕۆ دووشەممە، 11-03-2024، تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق لە دوو نووسراوی جیاوازدا کە بۆ یەکەی سیستەمی پارەدانی وەزارەتەکەی ناردووە، فەرمانیکردووە بە زیادکردنی زیاتر لە 130 ملیار دینار بۆ سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق بە مەبەستی دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات (دوو)ـی خانەنشینان و ئەوانەی مووچەی چاودێری کۆمەڵایەتی لە هەرێمی کوردستان دەیانگرێتەوە.
لە نووسراوی یەکەمدا، وەزیری دارایی عێراق داوای زیادکردنی 10 ملیار و 997 ملیۆن و 100 هەزار دیناری "بە شێوەی قەرز" بۆ سەر هەژماری بانکیی بانکیی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق کردووە، بە مەبەستی دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات (دوو)ـی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی و چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە کوردستان.
لە نووسراوی دووەمیشیدا، وەزیری دارایی عێراق داوای زیادکردنی 119 ملیار و 139 ملیۆن و 195 هەزار و 614 دینار "بە شێوەی قەرز" بۆ سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق کردووە، بە مەبەستی دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات (دوو)ـی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی لە هەرێمی کوردستان.
وەزیری دارایی عێراق لە هەردوو نووسراوەکەیدا جەختی لەوە کردووەتەوە، بۆ مووچەی مانگی ئادار، ئەگەر هەژماری بانکی بۆ هەموو مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان نەکرێتەوە، هیچ بڕە پارەیەک ناخەنە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان.