فەنزوێللا ئاسمانی وڵاتەکەی لەسەر فڕۆکەکانی ئەرجەنتین قەدەغە دەکات  

فەنزوێللا
فەنزوێللا

K24 - هەولێر

دەسەڵاتدارانی ڤەنزوێلا دوای دەستبەسەرداگرتنی فڕۆکەیەکی سەر بە کۆمپانیای Emtrasur ڤەنزوێلی لە بوینس ئایرێس دەکەن.

رۆژنامەی Clarin رایگەیاند، دەسەڵاتدارانی ڤەنزوێلا دوای دەستبەسەرداگرتنی فڕۆکەیەکی سەر بە کۆمپانیای Emtrasur ڤەنزوێلی لە بوینس ئایرێس کە لە ئەرجەنتین تۆمار کراون دەکەن،و قەدەغەی فرۆکەی ئەرجەنتین بەسەر خاک و ئاسمانی وڵاتەکەشیدا دەکات.

ئاماژەی بەوەشکرد، بڕیارەکەی ڤەنزوێلا کاریگەری لەسەر فڕۆکەکانی ariol ness ئەرجەنتین هەیە، کە بەزۆری بەرەو مەکسیک و ئەمەریکا دەفڕن. جگە لەوەش قەدەغەکردنەکە کاریگەری لەسەر ئەو فڕۆکە تایبەتانە هەبووە کە لە ئەرجەنتین تۆمارکراون.

بەگوێرەی رۆژنامەکە، وەزارەتی دەرەوەی ئەرجەنتین دوو یاداشتنامەی ئاراستەی لایەنی ڤەنزوێلا کردووە و چەند هەفتەیەک لەمەوبەریش ستێلا لوگۆ، باڵیۆزی ڤەنزوێلا لە بوینس ئایرێس بانگهێشت کردووە.

لە مانگی حوزەیرانی ساڵی 2022 فڕۆکەیەکی Emtrasur  نەیتوانی لە بوینس ئایرێسەوە هەڵبفڕێت، کاتێک دادگای ناوخۆیی رێگری لە تیمی فڕینەکە کرد کە لە 5 هاووڵاتی ئێرانی و 14 هاووڵاتی ڤەنزوێلی پێکهاتبوون، کە وڵاتەکە بەجێبهێڵن. لایەنی ئەرجەنتینی پشتڕاستکردنەوەی پەیوەندییەکانی ئەو کەسانەی کە دەستگیرکراون لەگەڵ تیرۆریستاندا پاساوی بۆ رێوشوێنە سنووردارەکانی هێنایەوە. دواتر هەموویان ئازاد کران.

دوای ئەوەی فڕۆکەکە و تیمەکەی دەستبەسەر کران، وەزارەتی دادی ئەمەریکا داوای لە دەسەڵاتدارانی ئەرجەنتین کرد دەست بەسەر فڕۆکەکەدا بگرن و بانگەشەی ئەوەی کرد کە پێشتر لە کۆمپانیای ماهان ئایر ئێرانی پێگەیشتووە کە سزاکانی ئەمەریکای بەسەردا سەپێنراوە.

لە سەرەتای مانگی یەکدا دادگای ئەرجەنتین داواکاریەکی ئەمەریکا بۆ گواستنەوەی فڕۆکەکە پەسەند کرد و لە 12ـی شوباتدا رادەستی ویلایەتی فلۆریدای ئەمەریکا کرا.