پۆلیسی سویسرا تەرمی پێنج خلیسکێنەریان لە نزیک چیای تێت پلانچ دۆزییەوە

K24 - هەولێر

پۆلیسی ناوچەکە رایگەیاند، تیمەکانی فریاگوزاری لە کانتۆنی ڤالایس لە باشووری سویسرا تەرمی پێنج خلیسکێنەریان لە نزیک چیای تێت بلانچ دۆزیەوە، لەکاتێکدا هێشتا گەڕان بەدوای کەسی شەشەمدا بەردەوامە.

پۆلیسی کانتۆنی ڤالایس لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، دوای ئەوەی راپۆرتێکمان لەسەر ونبوونی شەش خلیسکێنەر پیگەیشت، سێ کارمەندی فریاگوزاری و ئەفسەرێکی پۆلیس رەوانەی چیای تێت بلانچ کراون. گوتیشی: تیمەکە لەکاتی شەو گەیشتنە ناوچەکە و بە خێرایی پێنج لە خلیسکێنەرە ونبووەکانیان دۆزیەوە کە گیانیان لەدەستدابوو.

پۆلیس رۆژی یەکشەممە 10ـی ئادار رایگەیاند، گروپەکە گەشتێکی خلیسکێنەی سەر بەفریان بۆ رێگای زێرمات-ئەرۆلا ئەنجامداوە، پۆلیس ئاماژەی بەوەشکردووە، تەمەنی ئەو گروپە خلیسکێنەرە لە نێوان 21 بۆ 58 ساڵان بووە.

پۆلیسی کانتۆنی ڤالایس دەشڵێت: تەکنیکە جۆراوجۆرەکان بەکارهێنراون بۆ دیاریکردنی شوێنی گرووپەکە، هەروەها پەیوەندیەکی نێوان ئەندامێکی گروپەکە لەگەڵ تیمەکانی فریاگوزاری بووەتە هۆی ئەوەی شوێنی ئەوان لە ناوچەی تایت بلانچ بدۆزرێتەوە .