بایرن میونشن له باره‌ی پێكانه‌كه‌ی ڤیدال، په‌یامێك بڵاو ده‌كاته‌وه
یانه‌ی بایرن میونشنی ئه‌ڵمانی رایگه‌یاند، پێكانه‌كه‌ی ئارتورۆ ڤیدال مه‌ترسیدار نییه و رۆژی چوارشه‌ممه ده‌گه‌ڕێته‌وه مه‌شقه‌كان.
ئه‌م یاریزانه 29 ساڵییه له یاری جامی سووپه‌ری ئه‌ڵمانیا گۆڵێكی تۆماركرد و دواتر به‌هۆی كوترانێك له پاژنه‌ی پێی، له خوله‌كی 71 یاریگه‌ی جێهێشت.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه یانه ئه‌ڵمانیه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه ڤیدال پێكانه‌كه‌ی مه‌ترسیدار نییه و پێشبینی ده‌كرێت بتوانێت له یه‌كه‌م یاریی بایرن میونشن له جامی ئه‌ڵمانیا به‌شداری بكات، كه رۆژی هه‌ینی داهاتوو رووبه‌رووی (كارل زیس) ده‌بنه‌وه.
ڤیدالی ته‌مه‌ن 29 ساڵ، له هاوینی 2015 له یانه‌ی یوڤێنتۆسه‌وه بۆ بایرن میونشن گواسترایه‌وه، پێشترش یاریی بۆ یانه‌ی بۆ بایرلیڤهركووزنی ئه‌ڵمانیاش كردووه.