هاوڕێ كه‌مال: ئێمه پێشی داواى به‌غدا ده‌ستمان به دروستكردنی (هه‌ژماری من) كردووه
K24 – هەولێر:
راوێژكارێكی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌باره‌ی پرسی ته‌وتین و دواخستنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ر كاتێك عێراق عه‌قڵییه‌تی چه‌وساندنه‌وه و خۆسه‌پاندنی به‌سه‌ردا زاڵ‌بێت، هه‌رچی توانیوییه‌تی كردوویه‌تی. گوتیشی: "ئێمه پێشی داواى به‌غدا ده‌ستمان به دروستكردنی هه‌ژماری من كردووه".
دكتۆر هاوڕێ كه‌مال راوێژكاری وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به ژووری هه‌واڵی كوردستان24ـی راگه‌یاند، "پێشتر عێراق توانیوییه‌تی راگواستن، كۆچپێكردن و ته‌عریب به‌رامبه‌ر كورد ئه‌نجام بدات، له ئێستادا ئه‌وانه‌ی پێناكرێت، دێت برسیمان ده‌كات و رووبه‌ڕووی ئابووریمان ده‌بێته‌وه".
ده‌شڵێت: "عه‌قڵییه‌تی ئێستای عێراق شه‌ڕی ئابووریی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات".
ئه‌و راوێژكاره گوتیشی: "به‌داخه‌وه خه‌ڵكێكی زۆر له كوردستان ته‌رویجی ئه‌م كارانه‌ی به‌غدا ده‌كات، به‌تایبه‌ت به‌شێك له كه‌ناڵه میدیاییه‌كان و وای نیشان ده‌ده‌ن، به‌غدا فریادڕه‌سه و ئه‌توانن ببنه جێگره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و فریای خه‌ڵكی كوردستان بكه‌ون".
روونیشیكرده‌وه، تاكو ئێستا ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك كه هه‌ڵوێستیان له‌باره‌ی 16ـی ئۆكتۆبه‌ر هه‌بووه، مووچه‌ی خانه‌نشینیان بۆ نه‌بڕاوه‌ته‌وه.
تایبه‌ت به دووباره بوونه‌وه‌ی ناو له لیستی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم، ئه‌و راوێژكاره گوتی: "ئه‌مانه هه‌مووی به‌هانه‌ن و به هه‌رێمی كوردستانییه‌وه ده‌گرن".
گوتیشی: "ئێمه پێشی به‌غدا ده‌ستمان به دروستكردنی (هه‌ژماری من) كردووه".
پێشتریش وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌میانه‌ی روونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاندبوو، وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدڕاڵ تەنها بڕی 560 ملیار و 217ملیۆن دیناری تەمویل کردووە کە دەکاتە ڕێژەی تەنها ( 59٪) لە کۆی گشتی مووچەی هەرێم و بێبەشکردنی رێژەی (41٪ ) ی مووچەخۆرانی هەرێم.
هه‌روه‌ها دادگای فیدڕاڵی عێراق سه‌باره‌ت به بڕیاری جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه‌ی پێشووی سه‌باره‌ت به مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان روونكردنه‌وه ده‌دات و هاوکات ده‌بێت مووچه‌ی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ش كه له ماوه‌ی دیاریكراودا هه‌ژماری بانكیان بۆ دروست ناكرێت مووچه‌كانیان له كاتی خۆیدا به‌شێوه‌ی نه‌ختینه بۆ خه‌رج بكرێت.
راشیگه‌یاندبوو، ده‌بێت هه‌ردوو وه‌زاره‌تی دارایی عێراق و وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌ریمی كوردستان په‌له بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی به‌دیهێنانی پڕۆسه‌ی به‌بانكیكردنی مووچه، هاوکات ده‌بێت مووچه‌ی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ش كه له ماوه‌ی دیاریكراودا هه‌ژماری بانكیان بۆ دروست ناكرێت مووچه‌كانیان له كاتی خۆیدا به‌شێوه‌ی نه‌ختینه بۆ خه‌رج بكرێت.