پیاوانی فه‌ره‌نسی كه‌مپه‌ینێكیان دژی ده‌ستدرێژی سێكسی له‌لایه‌ن ئافره‌تانه‌وه راگه‌یاند
K24 – هەولێر:
دوای نزیکەی مانگێک لە راگه‌یاندنی کەمپەینێک لە سۆشیال میدیا لەژێر هاشتاگی "#Metoogarcons"، كه ئافره‌تان تێیدا باس له حاڵه‌ته‌كانی توندوتیژی سێكسی ده‌كه‌ن كه له‌لایه‌ن پیاوانه‌وه رووبه‌ڕووی بوونه‌ته‌وه، هاوكات لەگەڵ ئه‌م كه‌مپه‌ینه‌دا، دەستپێشخەریی "منیش" له‌لایه‌ن پیاوانه‌وه راگه‌یه‌ندرا، ئه‌وانه‌ی له‌لایه‌ن ئافره‌تانه‌وه رووبه‌ڕووی هه‌مان حاڵه‌تی ده‌ستدرێژی سێكسی و توندوتیژی بوونه‌ته‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه رۆژنامه‌ی "لۆمۆند"ـی فه‌ره‌نسی له راپۆرتێكدا قسه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و پیاوانه كردووه، كه له‌لایه‌ن ئافره‌تانه‌وه ده‌ستدرێژی سێكسیان كراوه‌ته سه‌ر و توندوتیژیان به‌رامبه‌ر كراوه.
پیێر كه ناوێكی خوازراوی پیاوێكی ته‌مه‌ن 33 ساڵه به رۆژنامه‌كه‌ی گوتووه، له تەمەنی 19 ساڵیدا لەلایەن ئافره‌تێكی گەنجەوە دەستدرێژی کراوەتە سەر و بۆ ماوه‌یه‌ك ئافره‌تێك به دواوه‌ی بووه، دوای ئه‌وه‌ی شه‌وێك له ئاهه‌نگی هاوڕێیه‌كیدا ئافره‌ته‌كه ئه‌وی بینیوه و سه‌رنجی راكێشاوه.
پیێر روونیكردووه‌ته‌وه، كه خاوه‌نی خۆشه‌ویستی خۆی بووه، به‌ڵام ئه‌و ئافره‌ته به‌رده‌وام به‌دواوه‌ی بووه و ئه‌ویش نه‌یویستووه ناپاكی له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته دڵگیره‌كه‌ی بكات، به‌ڵام له كۆتاییدا كه‌وتووه‌ته ته‌ڵه‌ی ئافره‌ته‌كه و رووبه‌ڕووی توندوتیژی سێكسی بووه‌ته‌وه و به‌هۆیه‌وه‌ش دوا جار خۆشه‌ویسته‌كه‌ی له ده‌ست داوه.
راگه‌یاندنی کەمپەینی "منیش" له 22ـی شوباتی ئه‌م ساڵدا راگه‌یه‌ندرا، دوای ئەو بانگهێشتنامەیە بوو کە لەلایەن هونەرمەندی فەرەنسی ئاوریلیان ویک-ـەوە دەرچوو، دوای ئەوەی باسی ئەو توندوتیژییە سێکسییەی کرد کە لە منداڵی‌دا لەلایەن هه‌ندێك له ئافره‌تانی خزمیانه‌وه رووبه‌ڕووی بووه‌ته‌وه.
ئەو ئەکتەرە فەرەنسییە له رێگەی ئەپڵیکەیشنی ئینستگرامەوە ئازارە سێکسییەکانی خۆی ئاشکرا کردووە، هەڵمەتێکی نوێی دژی ئازاردانی سێکسی دەستپێکردووە، بەڵام ئاراستەی منداڵان و پیاوانی کردووە، بەو پێیەش ئاشکرایکردووە کە سکاڵای یاسایی لەسەر ئەو کەسانە تۆمارکردووە کە گوایە دەستدرێژییان کردووە.
دوای راگه‌یاندنی کەمپەینی "منیش" زۆرێك له پیاوانی فه‌ره‌نسا به‌تایبه‌تی و ئه‌وروپا به‌گشتی باسیان له‌و حاڵه‌تانه كردووه كه نه‌خاسمه‌وه له‌لایه‌ن ئافره‌تانه‌وه رووبه‌ڕووی توندوتیژی سێكسی بوونه‌ته‌وه.
رێکخراوی تەندروستی جیهانی توندوتیژی سێکسی بەم شێوەیە پێناسە دەکات، بریتییه له "هەر کردەوەیەکی سێکسی یاخود هەوڵدان بۆ بەشداریکردن لە کردەوەیەکی سێکسی، یانیش کردەوەیەکی دیكه کە ئاراستەی سێکسییەتی کەسێک بکرێت بە بەکارهێنانی زۆرەملێ، لەلایەن هەر کەسێکەوە بەبێ گوێدانە پەیوەندییەکەی لەگەڵ قوربانییەکە و لە هەر شوێنێکدا بێت."