ئەحمەد حوسام میدۆ: "كاسترۆ ئامێرێكە لە دەستی كریستیانۆ"

لویس كاسترۆ راهێنەری نەسر لەگەڵ كریستیانۆ رۆناڵدۆ یاریزانی نەسر
لویس كاسترۆ راهێنەری نەسر لەگەڵ كریستیانۆ رۆناڵدۆ یاریزانی نەسر

ئەحمەد حوسام ئەستێرەی مێسری پێشووی یانەكانی تۆتێنهام و رۆما هێرش دەكاتە سەر كاسترۆی راهێنەری یانەی نەسر و دەڵێت: ئەو ئامێرێكە لە دەستی كریستیانۆ".

 لە قۆناغی چارەكی كۆتایی چامپیۆنزلیگی ئاسیا، یانەی عەینی ئیماراتی لە یاریی چوون و گەڕانەوە لە یانەی نەسری بردەوە و گەیشتە پێشكۆتایی پاڵەوانێتییەكە، بەمەش یانەی نەسر دووەمین وەرزە لەسەریەك بە ئامادەبوونی كریستیانۆ رۆناڵدۆ ناتوانێت ئەم نازناوە بباتەوە.
ئەحمەد حوسام كە ناسراوە بە "میدۆ" لە لێدوانێكی تەلەڤزیۆنیدا رەخنەیەكی توندی لە لویس كاسترۆی راهێنەری پۆرتوگالی یانەی نەسڕ گرتووە، لەمبارەیەوە دەڵێت: كاسترۆ لەبەردەم كریستیانۆ كاراكتەرێكی زۆر لاوازە، تەحەدا دەكەم ئەوەی كریستیانۆ بەرامبەر كاسترۆ دەیكات بتوانێت بەرامبەر خیسۆسی راهێنەری هیلال دا بیكات، هەر ئەمەش نهێنی لاوازی نەسر و بەهێزی هیلالە لەم وەرزە.
میدۆ پێشتر یاریی بۆ یانەكانی وێستهام، مارسێ، ئایاكس، وێستهام و زەمالیكیش كردووە، لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا گوتی: كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئەو كەسەیە كە لەڕووی هونەری و تەكتیكییەوە ئیدارەی یانەی نەسر دەدات، نەك كاسترۆ، یاریزانە پۆرتوگالییەكە بە ئارەزووی خۆی دەستێوەردان دەكات و پلانی تیپەكە دیاریی دەكات.

ئەحمەد حوسام میدۆ ئەستێرەی پێشووی میسری و شرۆڤەكاری پێشووی یانەكانی بێ ئێن سپۆرتس
ئەحمەد حوسام میدۆ ئەستێرەی پێشووی میسری و شرۆڤەكاری پێشووی یانەكانی بێ ئێن سپۆرتس