پێشمه‌رگه شكۆی داعشی تێك‌شكاند
K24 - هه‌ولێر:
جێگری سه‌رۆكی ئه‌ركانی پێشمه‌رگه، باس له‌و ئامانجه ستراتیژییانه ده‌كات كه له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان وه‌دیهاتوون و رایگه‌یاند، ئێستا پێشمه‌رگه به‌سه‌ر زه‌وییه‌كدا ده‌ڕوانێت كه پێی ده‌گوترێت "ارض الحاكمه" و ئاسانكاری بۆ ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی داهاتوو ده‌كات.
لیوا قاره‌مان كه‌مال، جێگری سه‌رۆكی ئه‌ركانی پێشمه‌رگه، له باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه گوتی: "پێشمه‌رگه مه‌ترسییه‌كانی داعشی له هه‌ولێر دوورخسته‌وه و وێڕای شكاندنی شكۆی داعش، رێككردنه‌وه‌ی هێڵی به‌رگری میحوه‌ری شه‌ش بوو".
لیوا قاره‌مان راشیگه‌یاند، یه‌كێك له خاڵه گرنگه‌كان، گرتنی رێگه گوێڕ-موسڵ، وه‌ك رێگه‌یه‌كی سه‌ره‌كی ئێستا پچڕاوه و كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه، ده‌توانرێت چه‌ند ئامانجێك له قه‌زای حه‌مدانییه‌ش جێبه‌جێ بكرێت.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و گوندانه، ئاسانكارییه‌كی زۆر بۆ سوپای عێراقیش ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی خۆی جێبه‌جێ بكات.