فراكسیۆنی پارتی حه‌ڤده داواكاری ده‌خاته به‌رده‌م محه‌ممه‌د شیاع سوودانی
K24 – هەولێر:
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق پێشوازی له سه‌رۆك و ئه‌ندامانی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی عێراق ده‌كات و له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا تاوتوێی پرس و بابه‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كانی نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی فیدڕاڵی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانكرا.
فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی عێراق له‌میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه به‌وه ده‌كات، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق محه‌ممه‌د شیاع سوودانی پێشوازی له سه‌رۆك و ئه‌ندامانی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان چه‌ند ته‌وه‌رێكی گرنگ گفتوگۆیان له‌باره‌وه كرا، كه بریتین له:
یه‌كه‌م: په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی ئیتیحادی به شێوه‌یه‌كی گشتی و جه‌خت كردنه‌وه له پابه‌ندییه‌كان كه رێككه‌وتننیان له‌باره‌وه كراوه، كه په‌یوه‌ستن به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
دووه‌م: بابه‌تی بودجه و مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان و بڕیاره‌كانی دادگای فیدراڵی تایبه‌ت به مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان، كه هاوتا نیین له‌گه‌ڵ ده‌ستوور، هه‌روه‌ها پشكی هه‌رێمی كوردستان له بودجه‌ی گشتی عێراقدا.
سێیه‌م: جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر پۆست و شایسته‌كانی هه‌رێمی كوردستان له پۆسته سه‌ربازی و ئه‌منییه‌كان، له‌نێویشیاندا ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی و هه‌واڵگری و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر و بریكاری وه‌زاره‌ته‌كان و ده‌سته سه‌ربه‌خۆكاندا.
چواره‌م: جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر په‌سه‌ندكردنی ئه‌و یاسا گرنگانه‌ی كه له كارنامه‌ی كابینه‌كه‌ی سوودانیدا هاتووه و ره‌وانه‌كردنی بۆ په‌رله‌مانی عێراق، له‌وانه‌ش یاسای فیدراڵی و ئه‌نجوومه‌نی فیدراڵی.
پێنجه‌م: له‌به‌رچاوگرتنی پشكی پارتی دیموكراتی كوردستان له نێو ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، وه‌ك گه‌وره‌ترین فراكسیۆنی كوردستانی.
شه‌شه‌م: شایسته‌كانی هه‌رێمی كوردستان له ده‌رمان و چاره‌سه‌رییه‌كانی تایبه‌ت به وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له هه‌رێمی كوردستان.
حه‌وته‌م: زیادكردنی ئه‌وانه‌ی كه تۆڕی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی له هه‌رێمی كوردستان ده‌یانگرێته‌وه، هه‌روه‌ها قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی له بۆردومانه‌كانی سه‌ر سنوور شه‌هید ده‌بن.
هه‌شته‌م: ئاسانكاریكردن بۆ كۆمپانیا وه‌به‌رهێنه‌ره‌كانی هه‌رێمی كوردستان و هه‌ڵسوكه‌وتكردن له‌گه‌ڵیان وه‌ك كۆمپانیاكانی دیكه‌ی عێراقی.
نۆیه‌م: خه‌رجكردنی قه‌ره‌بووی هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ست به داواكاریی موڵكایه‌تییه‌كان.
ده‌یه‌م: پێدانی په‌ین و پێداویستیی و ئامێره كشتوكاڵییه‌كان به هه‌رێمی كوردستان، هاوشێوه‌ی جوتیارانی دیكه‌ی عێراق.
یازده‌هه‌م: كردنه‌وه‌ی لقی بانكه كشتوكاڵی و پیشه‌سازییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان.
دوانزده‌هه‌م: جه‌ختكردنه‌وه له رێككه‌وتننامه‌ی شنگال.
سێزه‌ده‌هه‌م: داننان به زانكۆ و په‌یمانگه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان و بۆردی كوردستانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی.
چوارده‌هه‌م: په‌له‌نه‌كردن له بڕیاردان له‌باره‌ی داخستنی نوێنه‌رایه‌تییه‌كانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی ئیتیحادی له پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق.
پازده‌هه‌م: جه‌ختكردنه‌وه له هاوتاكردنی یانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان هاوشانی یانه‌كانی دیكه‌ی عێراق.
شازده‌هه‌م: گرنگیدان به ناوچه‌كانی مادده‌ی 140
حه‌ڤده‌هه‌م: داوامان له سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق كرد، قه‌ره‌بووی خاوه‌ن ئه‌و دوكانانه بكرێته‌وه كه به‌هۆی رووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی بازاڕی له‌نگه زیانی زۆریان پێگه‌یشتووه.