33 ساڵ بەسەر راپەڕینی شاری دهۆک تێدەپەڕێت
K24- هەولێر
33 ساڵ به‌سه‌ر راپه‌ڕینی خه‌ڵكی دهۆك تێده‌په‌ڕێت، كه له رۆژی 14ی ئاداری ساڵی 1991 خه‌ڵكی ئه‌و شاره به هه‌موو پێكهاته‌كانییه‌وه له دژی ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆریه‌تی رژێمی پێشوو راپه‌ڕی و توانییان له ماوه‌ی كه‌متر له رۆژێكدا ده‌ست به‌سه‌ر ته‌واوی دامه‌زراوه و ئه‌منییه‌كانی ئه‌و شاره‌دا بگرێت و سه‌ركه‌وتنی خه‌ڵك و پێشمه‌رگه له‌و پارێزگایه به‌سه‌ر رژێمدا راگه‌یه‌ندرا.
به‌ر له 33 ساڵ، له رۆژی 14ـی ئاداری 1991 و له رۆژێكی وه‌ك ئه‌مڕۆدا، چه‌خماخه‌ی راپه‌ڕینه مه‌زنه‌كه‌ی گه‌لی كورد بۆ سه‌ندنه‌وه‌ی مافه ره‌واكانی و كۆتاییهێنان به ده‌سه‌ڵاتی سه‌ركوتكار و دیكتاتۆری رژێمی پێشوو گه‌یشته شاری دهۆك.
به‌ر له ده‌ستپێكردنی راپه‌ڕینی دهۆك، له ئێواره‌ی رۆژی 13ی ئادار، خه‌ڵكی ئه‌و شاره پلانیان بۆ هه‌ژاندنی ته‌ختی رژێم دیاریكرد.
بۆ ئەو مه‌به‌سته‌ش بە بەشداری پێشمەرگە و هاووڵاتیان، رۆژهەڵاتی دهوك و ناوچه‌ی شندوخا تا ده‌گاته گەلی دهۆك بۆ ده‌ستپێكی راپەرینی خه‌ڵكی ئه‌و شاره دەستنیشانكران و چاوەرێی كاتژمێر 4:00ـی به‌ره‌به‌یانی رۆژی دواتر بوو، كه وه‌ك كاتژمێر سفری چالاكییه‌كه دیاریكرابوو.
به‌ره‌به‌یانی رۆژی 14ـی ئادار كه هاوكاته له‌گه‌ڵ یادی له‌دایكبوونی رێبه‌ری نه‌ته‌وه‌ی كورد، مه‌لا مسته‌فای بارزان، ئافره‌ت و منداڵ و به‌ساڵاچوو بێ جیاوازی به‌شدارییان له‌و رۆژه مێژووییه‌دا كرد و له ماوه‌ی كه‌متر له رۆژێكدا شكستی ته‌واویان به‌و نه‌هامه‌تیانه هێنا، كه ماوه‌ی چه‌ندین ساڵ بوو رووبه‌ڕووی گه‌لی كورد ده‌كرایه‌وه.
له به‌شێك له‌و دامه‌زراوانه‌ی رژێم كه ئاماده‌ی خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان نه‌بوون، رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی راسته‌وخۆ له نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی رژێم روویدا و دوای شه‌هیدبوونی ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه، خه‌ڵكی دهۆك و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه تا ئێواره‌ی هه‌مان رۆژ توانییان سه‌ركه‌وتن تۆمار بكه‌ن.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و خڕۆشانه‌ی له خوێنی سته‌مدیده‌ی گه‌لی كوردا جۆش درابوو، بووه هۆی داڕووخانی وره‌ی هێزه‌كانی سته‌مكار له ته‌واوی قه‌زا و ناحیه‌كانی ده‌وروبه‌ری دهۆك، ئه‌مه‌ش وایكرد، زۆربه‌ی دامه‌زراوه ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كان له سنووری ئه‌و پارێزگایه به‌بێ هیچ به‌رگرییه‌ك خۆیان به‌ده‌ست ئیراده‌ی گه‌له‌وه بده‌ن.
ئازادكردنی شاری دهۆك درێژكراوه‌ی راپه‌ڕینی كورد بوو به‌رامبه‌ر سته‌مكارییه‌كانی رژێم، كه پێشتر له رۆژی 5ـی ئه‌و مانگه له شاری رانییه ده‌ستیپێكردبوو، بوو به هانده‌رێك بۆ درێژه‌دانی كورد به‌و ئه‌ركه‌ی ده‌ستیپێكردبوو و تا رۆژی 21ـی ئادار و ئازادكردنی شاری كه‌ركووك له‌و رۆژه‌دا، به هه‌ڵكردنی یه‌كه‌م ئاگری نه‌ورۆز به ئازادی، ته‌واوی خاكی هه‌رێمی كوردستان له‌ده‌ست رژێمی داگیركا‌ر ئازادكرا.