له ئۆپهراسیۆنهكهی میحوهر خازر رۆژنامهوانێك شههیدبوو
K24 - ههولێر:
لە ئۆپراسیۆنی ئەمجارەی ھێزەكانی پێشمەرگە بۆ سەر مۆڵگەكانی داعش لە میحوەری خازر، رۆژنامەواێك شەھید بوو.. وێنەگری كوردستان تیڤی كە زۆربەی كاتەكان لە میحوەرەكان ئامادەبووە و وێنەی سەركەوتنەكانی پێشمەرگەی تۆمار دەكرد, لە رۆژی یەكەمی ئۆپراسیۆنەكە لەگەڵ پەیامنێرەكەی دەكەوێتە بۆسەی چەكداران و شەھید دەبێت.
بنەمالەی شەھید وەك زۆربەی بنەماڵەكانی دیكەی كوردستان شانازیی دەكەن بەوەی كوڕەكەیان لە رێی خەبات بۆ نیشتمان گیانی بەختكردووە.
لە منداڵیدا بە دزییەوە تفەنگەكەی باوكی ھەڵگرتووە و حەزی بە پێشمەرگایەتی كردووە، باوكی شەھید موستەفا بەمە وتەكانی خۆی دەست پێدەكا, ئەو كە فرمێسك لە چاوەكانی قەتیس ببو بە قورگی پر لە گریان و بە دەم بە خێرھاتنی میوانەكانی بە شانازییەوە باسی كوڕەكەی و چۆنیهتی شەھیدبوونەكەی دەكرد.
بە گوێرەی قسەی ھاوكاران و ھاوڕێیانی، شەھید مستەفا ھەموو كات بە خواستى خۆی و زۆر جاریش بە زۆری لە كاتی ھێرشەكانی پێشمەرگە دەستی داوەتە كامێراكەی و بەرەو بەرەكانی شەڕ بەرێكەوتووە و وێنەی شەرەكانی تۆمار كردووە.
ئەم ھاوڕێیەی بەردەوام وێنەی مستەفا لە بەر چاویەتی و بڕوا بە شەھید بوونی ناكا، وەك باسی دەكا, شەھید ھەموو كات حەزی بەوەكردووە لە پێشەوەی شەڕ بێت و ھاورێ لەگەڵ پێشمەرگە وێنەكانیان تۆمار بكات.