پارتی چه‌ند پێشنیازێكی نوێ له‌گه‌ڵ یه‌كێتی تاووتوێ ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ئه‌م هه‌فته‌یه كۆده‌بنه‌وه، مەحموود محەممەد گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێت، پێشنیازی تازه له‌گه‌ڵ یه‌كێتی تاوتوێده‌كه‌ن و له‌و بڕوایه‌دان ببنه هۆكارێك بۆ چاره‌سه‌ری بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان، به‌رپرسێكی باڵای بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیش ده‌ڵێت ئاگاداری كۆبوونه‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتی نین.
پارتی دیموكراتی كوردستان، 70 ساڵه هه‌وڵده‌دات، رۆژێكی مێژووی بۆ كورد دروست بكات، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌و ئامانجه‌یان نه‌پێكاوه، له‌لایه‌كی دیكه‌ش گرێی كوێره‌كه‌ی نێوان حزبه‌كانی باشووری كوردستانیش هێشتا نه‌كراوه‌ته‌وه، مه‌حموود محه‌ممه‌د، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی ده‌ڵێت، له‌م هه‌فته‌یه له‌گه‌ڵ یه‌كێتی كۆده‌بینه‌وه و پێشنیازی تازه‌ش له‌گه‌ڵ خۆمان ده‌به‌ین.
ڕه‌نگه ئه‌مجاره پارتی، زیاتر له پێشنیازێكی بۆ چاره‌سه‌ری دۆخه‌كه پێبێت، به‌ڵام به‌ئاشكراش ده‌ڵێت، ده‌بێت گۆڕانكاریه‌ك له په‌رله‌مان بكرێت، تا به‌ته‌واوی گرێ كوێره‌كان بكرێنه‌وه.
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، ئاگادار نییه كه یه‌كێتی و پارتی كۆده‌بنه‌وه، به‌رپرسێكی باڵای ئه‌و حزبه‌ش پێیوایه، هه‌ركاتێك پارتی و گۆڕان له‌سه‌ر سیسته‌می حوكمرانی رێكه‌وتن، كێشه‌كانی دی، ده‌بنه كێشه‌ی لاوه‌كی.
ماوه‌یه‌كه فوئاد حسێن، سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، وه‌ك نوێنه‌ری بارزانی له‌گه‌ڵ كه‌سی یه‌كه‌می حزبه‌كان چه‌ند جارێك قسه‌ی كردووه، تا ئێستاش كۆبونه‌وه‌كانی به‌رده‌وامن، به‌ڵام پێشنیاز و داواكارییه‌كان به‌شاراوه‌ی ماونه‌ته‌وه.