په‌رله‌مانی ئیسپانیا پڕۆژەیاسای لێبووردن بۆ جوداخوازانی کاتا‌لۆنیا پەسەند دەکەن
K24 - هەولێر:
په‌رله‌مانتارانی په‌رله‌مانی ئیسپانیا پڕۆژەیاسای لێبووردنی جوداخوازانی کاتەلۆنیایان پەسەند کرد، لە کاتێکدا كارلۆس پۆیگدۆمێنت سه‌رۆكی هه‌رێمی كاتالۆنیا له‌وه‌ته‌ی پڕۆسه‌ی جیابوونه‌وه‌ی هه‌رێمه‌كه له تشرینی یه‌كه‌می ساڵی 2017ـدا وڵاتی به‌جێهێشتوووه، بیر له گه‌ڕانه‌وه ده‌كات.
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 14ـی ئاداری 2024) په‌رله‌مانتارانی په‌رله‌مانی ئیسپانیا پڕۆژەیاسای لێبووردنی جوداخوازانی کاتەلۆنیایان پەسەند کرد، لە کاتێکدا كارلۆس پۆیگدۆمێنت سه‌رۆكی هه‌رێمی كاتالۆنیا له‌وه‌ته‌ی پڕۆسه‌ی جیابوونه‌وه‌ی هه‌رێمه‌كه له تشرینی یه‌كه‌می ساڵی 2017ـدا وڵاتی به‌جێهێشتوووه، بیر له گه‌ڕانه‌وه ده‌كات.
له دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی ئیسپانیا 178 په‌رله‌مانتار ده‌نگیان له به‌رژه‌وه‌ندی پڕۆژه‌یاساكه دا و 172 په‌رله‌مانتاری دیكه‌یش دژایه‌تیان كرد و ده‌نگیان پێ نه‌دا.
ئەم بڕیارە هەنگاوێکی چارەنووسسازە بۆ پێدرۆ سانچێز، سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا، بەو پێیەی لایەنە جوداخوازەکان پڕۆژەی لێبووردنیان پێشکەش کرد لە بەرامبەر پاڵپشتیكردنیان بۆ ئه‌وه‌ی بۆ جارێكی دیكه له پۆسته‌كه‌یدا بمێنێته‌وه.
سانچێز لە پۆستێکیدا لە تۆڕی ئێکس، پێشوازی لە دەنگدان لەسەر ئەو پڕۆژە یاسایە کرد و رایگەیاند، "هەنگاوێکی ئازا و پێویستە" کە "سەردەمێکی نوێی پێکەوەژیان و خۆشگوزەرانی لە کەتەلۆنیا" ده‌كاته‌وه.
پرۆژەیاساکە کە لەلایەن سۆسیالیستەکان و دوو پارتی جوداخوازی کەتەلۆنیاوە داڕێژراوە، مشتومڕاویترین دەقی یاساییە کە پەرلەمان دەنگی لەسەر داوە لەدوای هاتنە سەرکاری سانچێز لە ساڵی 2018. فیلیکس بۆلانۆس، وەزیری دادی ئیسپانیا له‌و باره‌یه‌وه رایگەیاند، یاسای لێبووردن دەتوانێت "نزیکەی 400 کەس" لەخۆبگرێت.
له‌لای خۆیه‌وه كارلۆس پۆیگدۆمێنت هیوای خۆی دەربڕی کە یاساکە "تا کۆتایی مانگی ئایار" به‌ركار بێت، هه‌روه‌ها رایگەیاندووه هیوادارە بگەڕێتەوە بۆ ئیسپانیا دوای پەسەندکردنی رەشنووسی یاساکە.
كارلۆس پۆیگدۆمێنت له ساڵی 2017ـدا سەرکردایەتی هەوڵی جیابوونەوەکەی کرد کاتێک سەرۆکی کەتەلۆنیا بوو. دوای پڕۆسه‌كه و سه‌رنه‌كه‌وتنی بەرەو برۆکسل هەڵهات بۆ ئەوەی دادگایی نەکرێت، هاوکات نۆ لە هاوڕێ جیابووەکانی کە لە ئیسپانیا مانەوە دادگایی کران و زیندانی کران.