پزیشکێکی کورد براوەی خەڵاتی باشترین داهێنەرانی سویدە

ئازاد نەجار، پزیشک
ئازاد نەجار، پزیشک

K24 – ستۆکۆڵم:

پزیشکێکی کورد دەڵێت: دەمانەوێت بە داهێنانەکانمان زۆرترین خزمەت بە کوردستان بکەین.

ئازاد نەجار، ئەو پزیشکەی براوەی خەڵاتی باشترین داهێنەرانی سویدە بە کوردستان24ـی راگەیاند، لە هەوڵدەدەین لە رێگەی داهێنانەکانمانەوە زۆرترین خزمەت بە کوردستان بکەین و بۆ ئەو مەبەستە ئینستتووتێکمان کردووتەوە. 

ئاماژەی بەوەش کردووە، لە رێگەی داهێنانەکەمانەوە نەخۆش دەتوانێت کۆنتڕۆڵی دڵی دەستکرد لەگەڵ خۆی هەڵبگرێت و بە ئاسوودەیی بژیت.