سێ كه‌س به‌هۆی زریانه‌وه له ویلایه‌تی ئیندیانای ئەمه‌ریکا گیانیان له‌ده‌ستدا
K24 – هەولێر:
له ئەنجامی زریانێكی تونددا کە ویلایەتێكی ئه‌مه‌ریكای گرتووه‌ته‌وه، چه‌ند كه‌سێك گیانیان له‌ده‌ستداوه و ده‌یانی دیكه‌ش برینداربوون.
له ئەنجامی زریانێكی تونددا کە ماوه‌ی دوو رۆژه ویلایەتی ئیندیانای ئەمه‌ریکای گرتووه‌ته‌وە، لانیکەم سێ کەس گیانیان لەدەستدا و دەیان کەسیش برینداربوون.
ئاژانسی کەشناسی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئاماژەی بەوە داوه کە هەشت زریان لە حەوت ویلایەتی جیاوازی وڵات تۆمار کراوه و زریانه‌كه‌ی ویلایه‌تی ئیندیانا له هه‌مووان به‌هێزتر بووه.
بەپێی هەواڵێکی کەشناسی نیشتمانی، ئێوارەی دوێنێ پێنجشەممە 14ـی ئاداری 2024، زریانەکە بەشێکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمه‌ریکای لە باکووری رۆژهەڵاتی تەکساسەوە بە بەشێک لە ویلایەتی ئەرکانساسدا گرتەوە، كه دواتر بەسەر بەشێک لە ویلایەتی ئیندیانا و بۆ ناو ئۆهایۆ درێژ ده‌بێته‌وه.
تا ئێستا ژماره‌ی ئه‌و قوربانیانه‌ی لە ژێر داروپەردوودان نه‌زانراوه و هه‌ڵمه‌ته‌كانی رزگاركردن و به‌دواداگه‌ڕانی قوربانییه‌كان به‌رده‌وامه.