ئەمڕۆ تیروپشکی قۆناغی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ ئەنجام دەدرێت

چامپیۆنزلیگ
چامپیۆنزلیگ

ئاشقانی تۆپی پێ لە جیهاندا چاوەڕێی ئەنجامەکانی تیروپشکی قۆناغی چارەکی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا 2023-2024 دەکەن، بۆ ئەوەی رووبەڕووبوونەوەی باشترین یانەکانی ئەوروپا لەم قۆناغە ببینن.

مانچێستەر سیتی ئینگلیزی ئامانجییەتی پارێزگاری لە نازناوەکە بکات دوای ئەوەی وەرزی رابردوو بووە پاڵەوان، لەنێوانیاندا ریاڵ مەدرید و بایرن میونشن و بارسێلۆنا بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی گەیشتنن بە کۆتایی پاڵەوانییەتیەکە، لەم قۆناغەش دوو یانەی هەمان وڵات دەتوانن لە چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ رووبەڕووی یەکتر ببنەوە.

بڕیارە یاریی کۆتایی ئەم وەرزەی چامپیۆنزلیگ لە یاریگەی دێرینی وێمبڵێ لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا لە رۆژی 1ی یۆنیۆی داهاتوو بەڕێوەبچێت.

 

تیروپشکی چامپیۆنزلیگ کەی ئەنجام دەدرێت؟

بڕیارە ئەمڕۆ هەینی لە کاتژمێر 02:00 لە بارەگای یوێفا لە شاری نیۆنی سویسرا مەراسیمی تیروپشکی چامپیۆنزلیگ بەڕێوەبچێت، لەگەڵ تیروپشکی قۆناغی پێش کۆتایی پاڵەوانیەتییەکە.

ئەو یانانەی گەیشتوونەتە چارەکی کۆتایی چامیپۆنزلیگ:

  •  ئیسپانیا ( بارسێلۆنا و ریاڵ مەدرید و ئاتلێتیکۆ مەدرید)
  •  فەرەنسا ( پاریس سانجێرمان)
  •  ئەڵمانیا (بۆرووسیا دۆرتمۆند و بایرن میونشن)
  •  ئینگلتەرا (مانچێستەر سیتی و ئارسێناڵ)
چامپیۆنزلیگ
چانسی یانەکان بۆ بردنەوەی چامپیۆنزلیگ

 

وادەی بەڕێوەچوونی یارییەکانی چارەکی کۆتایی و پێش کۆتایی و کۆتایی

  •  یارییەکانی چوونی چارەکی کۆتایی لە رۆژانی 9 - 10 ی ئاپرێڵی 2024 بەڕێوەدەچێت
  •  یارییەکانی گەڕانەوەی چارەکی کۆتایی لە رۆژانی 16-17 ی ئاپڕێڵی 2024
  • یارییەکانی چوونی قۆناغی پێش کۆتایی لە رۆژانی 30ی ئاپڕێڵ و رۆژی یەکی مایۆی 2024
  • یارییەکانی گەڕانەوەی قۆناغی پێش کۆتایی لە رۆژانی 7-8ی مانگی مایۆی 2024
  • یاریی کۆتایی لە رۆژی 1ی یۆنیۆی 2024