زیا موحسین: بانكی ناوه‌ندیی عێراق توانای نییه به‌های دینار به‌رامبه‌ر به دۆلار جێگیر بكات
K24 – هەولێر:
پسپۆڕێكی ئابووری و دارایی ئاماژه به‌وه ده‌كات، بانكی ناوه‌ندیی عێراق توانای نییه به‌های دینار به‌رامبه‌ر به دۆلار جێگیر بكات. ده‌شڵێت، هۆكاره‌كه‌ی بۆ نه‌بوونی سیاسه‌تێكی سه‌ركه‌وتووی بانكی ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 15ـی ئاداری 2024) زیا موحسین، پسپۆڕی ئابووری و دارایی له‌باره‌ی داهاتووی سیسته‌می بانكی عێراق له سایه‌ی سزاكانی ئه‌مه‌ریكا تایبه‌ت به كوردستان24ـی راگه‌یاند، به‌رده‌وامی سزاكانی ئه‌مه‌ریكا به‌سه‌ر بانكه عێراقییه‌كان هۆكاره‌كه‌ی بۆ خراپی سیاسه‌تی بانكی ناوه‌ندیی عێراق ده‌گه‌ڕێته‌وه كه سیاسه‌تێكی له‌رزۆكه و بنه‌مایه‌كی لاوازی هه‌یه.
ئه‌و پسۆڕه‌ی بواری ئابووری و دارایی هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كرد، رێككاره‌كانی بانكی ناوه‌ندیی عێراق له جێی خۆیدا نییه و ته‌نانه‌ت ناتوانێت چاره‌سه‌ری پرسه بچووكه‌كانی تایبه‌ت به بانك و دارایی چاره‌سه‌ر بكات.
زیا موحسین باسی له‌وه‌ش كرد، بانكی ناوه‌ندیی عێراق ته‌نانه‌ت ناتوانێت مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ سزاكانی ئه‌مه‌ریكاش بكات.
روونیشكرده‌وه هه‌ندێك رێكار هه‌یه كه بانكی ناوه‌ندی ئه‌نجامی ده‌دات له ئاست خواستی بازاڕدا نییه و هیچ كاریگه‌ری به‌سه‌ر به‌های دیناری عێراقی به‌رامبه‌ر به دۆلاری ئه‌مه‌ریكی نییه و توانای نییه به‌های دینار به‌رامبه‌ر به دۆلار جێگیر بكات.
رۆژی 4ـی شوباتی 2024، بانکی ناوەندی عێراق لیستی ئەو دامەزراوە و بانکانەی ئاشکرا كرد کە لەمەودوا بێبەش دەبن لە بەشداریکردنی لە خستنەڕووی دۆلار لە بانکی ناوەندی عێراق.
بە گوێرەی زانیارییه‌كانی بانکی ناوەندی عێراق، هەر یەکە لە بانکی هودا، بانکی ئیسلامی جنوب، بانکی عەرەبی ئیسلامی، بانکی حامورابی بازرگانی، بانکی وەبەرهێنانی عێراقی، بانکی ئیتیحادی عێراقی، بانکی ئاشوور بۆ وەبەرهێنان، بانکی نێودەوڵەتی کوردستانی ئیسلامی بۆ وەبەرهێنان و گەشەپێدان، لە لیستەکە دەبیندرێن.
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا لە ماوەی رابردوو چەندین بانکی عێراقی خستووەتە لیستی سزاکان بە پاساوی چالاکییەکانیان لە دەرەوەی چوارچێوەی خزمەتگوزاری نێودەوڵەتی.
رۆژی(29ـی كانوونی دووه‌می 2024) وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا رایگەیاند، بانکی هودای عێراقی تێوەگلاوە لە پارەدارکردنی گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران و سوپای پاسداران و پەیوەندییەکانی ئەو بانکە لە سیستمی دارایی وڵاتەکەی دەپچڕێنێت.
هەروەها رۆژی (22ـی کانوونی دووەمی 2024) وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا، فەرمانگەی کۆنترۆڵکردنی سەروەت و سامانی بیانی، بە تۆمەتی هاوکاریکردنی سوپای پاسدارانی و گرووپە چەکدارەکان لە عێراق، سووریا و لوبنان، سزای بەسەر بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای فلای بەغداد سەپاند و هەژمارە بانکییەکانی ئەو کۆمپانیایەی راگرت.
لە 19ی تەمموزی 2023 وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا لیستی چواردە بانکی عێراقی بڵاوکردەوە ئاشکرای کرد، ئەو بانکانە چیتر بۆیان نییە مامەڵە بە دۆلار بکەن هۆکارەکەشی گەڕاندەووە بۆ ناردنی دۆلار لەو بانکانە بۆ ئەو لایەن و وڵاتانەی سزای ئەمەریکایان لەسەرە لە چوارچێوەی سپیکردنەوەی پارە. سزادانی بانکە عێراقییەکان گومانی بۆ بازاڕەکانی دراو هێنا، بەوەی رەنگە سزای بانکەکانی دیکەشی بەدواوە بێت، هۆکارێک بوو بۆ دابەزینی بەهای دینار و بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار.
رۆژی سێشه‌ممه (7ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023)، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بریاری ئه‌نجوومه‌نی كارگێری بانكی ناوه‌ندیی عێراقی په‌سه‌ندكرد بۆ هه‌مواركردنی نرخی فرۆشتنی دۆلار به‌رامبه‌ر دینار، كه بۆ هه‌ر دۆلارێك به‌رامبه‌ر 1300 دینار ده‌بێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه رۆژی شه‌ممه (4ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023)، وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردبوو، براین ویلسۆن، یاریده‌ده‌ری وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری تیرۆر و هه‌واڵگری دارایی، له‌گه‌ڵ عه‌لی عه‌لاق، پارێزگاری بانكی ناوه‌ندیی عێراق له توركیا كۆبووه‌ته‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، جه‌خت له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی و هاوبه‌شی درێژخایه‌ن له نێوان وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا و بانكی ناوه‌ندی عێراق كرابووه‌وه، به‌تایبه‌ت بۆ رێگریكردن له‌و لایه‌نانه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی و گه‌نده‌ڵی سیستمی دارایی نێوده‌وڵه‌تی خراپ به‌كارده‌هێنن.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه، یاریده‌ده‌ری وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌ره‌وپێشچوونه‌كانی عێراقی بۆ باشتركردنی رێكاره‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی سپیكردنه‌وه‌ی پاره و پاڵپشتیكردنی دارایی گرووپه تیرۆریستییه‌كان، هه‌روه‌ها هه‌ماهه‌نگیكردنی به‌رده‌وامی وڵاته‌كه‌ی بۆ نوێكردنه‌وه‌ی سێكته‌ری بانكی له عێراقدا، دووپاتكردبووه‌وه.