وەزیری دەرەوەی فینلاند: رۆژئاوا نابێت واز لە بیرۆکەی ناردنی هێز بۆ ئۆکرانیا بهێنێت

ئیلێنا ڤاڵتۆنێن، وەزیری دەرەوەی فینلاند
ئیلێنا ڤاڵتۆنێن، وەزیری دەرەوەی فینلاند

K24 - هەولێر

وەزیری دەرەوەی فینلاند رایگەیاند، وڵاتانی رۆژئاوا نابێت واز لە بیرۆکەی ناردنی هێز بۆ ئۆکرانیا بهێنن.

ئیلێنا ڤاڵتۆنێن، وەزیری دەرەوەی فینلاند لە بەیاننامەیەکدا بۆ  پۆلیتیکۆ رایگەیاند، وڵاتانی رۆژئاوا نابێت بە تەواوی واز لە بیرۆکەی ناردنی هێز بۆ ئۆکرانیا بهێنن ئەگەری هەیە دۆخەکەی ئەوێ تێکبچێت. و دەبێت هەموو شتێک رەت نەکرێتەوە، چونکە نازانین دۆخەکە چەندە رژد بێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا هەڵوێستی فینلاند روونە، ئێستا هیچ سەربازێک نانێرین و نامانەوێت جارێ باس لەوە بکەین.

لای خۆیەوە ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا رایگەیاند، بەشداربووانی کۆنفرانسی وڵاتانی پشتیوانی ئۆکرانیا کە 26ـی شوبات لە پاریس بەڕێوەچوو، باسیان لە ئەگەری ناردنی هێزی رۆژئاوایی بۆ ئۆکرانیا کرد بۆ پشتیوانیکردنی هێزەکانی. ئەو روونیشی کردەوە کە "هیچ کۆدەنگییەک لەسەر ئەم بیرۆکەیە نییە، بەڵام  ئەم بژاردەیەشی رەت نەکردووەتەوە".

لە بەرامبەردا سەرکردەکانی زۆربەی وڵاتانی رۆژئاوایی و ناتۆ رایانگەیاند کە بەنیازین هێزی سەربازی بۆ ئۆکرانیا بنێرن.

لە 24ی شوباتدا ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتی سەربازی لە ئۆکرانیا دەستپێکرد،  ڤلادیمێر پوتینی سەرۆکی رووسیا رایگەیاند، بە ئامانجی "پاراستنی ئەو دانیشتووانەی کە ماوەی هەشت ساڵە لەلایەن رژێمی کیێڤەوە گێچەڵیان پێکراوە  و کۆمەڵکوژ کراون، وەزارەتی بەرگری رووسیا هێزە چەکدارەکانیان  نارد تەنیا لە دامەزراوە سەربازییەکان و چەکدارانی ئۆکراینی بدەن،  ئەم هەڵمەتە بە پشتیوانی هێزی رووسیا و  پۆلیسی کۆماری دەنێستک و لوگانسک بەڕێوە دەچێت.