چاودێرێکی سیاسی: لە عێراق سیستەمی تاکڕەوی گۆڕدراوە بۆ سیستەمی دیکتاتۆری

د. ئاراس عەبدوڵڵا، چاودێری سیاسی
د. ئاراس عەبدوڵڵا، چاودێری سیاسی

K24 - هەولێر

چاودێرێکی سیاسی رایگەیاند، لە عێراق سیستەمی تاکڕەوی گۆڕدراوە بۆ سیستەمی دیکتاتۆری هەروەها دەستەی دامەزراوەی دژ بە نەتەوەکان لە عێراق بەکار دەهێنرێت.

ئەمڕۆ شەممە، 16ـی ئاداری 2024، د. ئاراس عەبدوڵڵا، چاودێری سیاسی لە میانەی گەشتێکی هەواڵی کوردستان24 ڕایگەیاند: 36 ساڵ بەسەر کیمیابارانی شاری هەڵەبجەدا تێدەپەڕێت، لە بەیاننامەکەی سەرۆک "مەسعود بارزانی"یشدا هاتووە، لە دوای 36 ساڵ عەقڵیەتێک لە عێراقدا  هەیە کە سڕینەوەی مافی نەتەوەکان و پێکهاتەکان لە عێراق پەیڕەو دەکات.

بەگوتەی ئەو: "گوتەکەی سەرۆک ئەوەمان پێ دەڵێت لە عێراق سیستەمی تاکڕەوی گۆڕدراوە بۆ سیستەمی دیکتاتۆری" هەروەها دەستەی دامەزراوەی دژ بە نەتەوەکان لە عێراق بەکار دەهێنرێت.

ئەو دەشڵێت: "بەدرێژای دروست بوونی دەوڵەتی عێراقی، بە زۆر چەوساندنەوەی نەتەوەی کورد لە عێراقدا تاقی کراوەتەوە، جا لە ڕووە سیاسییەکەی بێت یاخود ئابوورییەکەی یان بە بەکارهێنانی چەک، لەگەڵ ئەو چەکانەی کە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بە قەدەغەکراو ناودەبرێن.

ئاراس عەبدوڵڵا راشیگەیاند، ئەمڕۆ عێراق لە چوارچێوەیەک و بە ئەجێندایەکی دەرەکی، شەڕی یاسایی لە ڕێگەی دادگای فیدراڵی دژ بە هەرێمی کوردستان دەکەن، بۆیە پێویستە هەرێمی کوردستان لەو چوارچێوەی ئەو شەڕانەوە، بتوانێت لیژنەیەکی شارەزا لە کەسانی پسپۆڕ پێک بهێنێت، هیچ نەبێت ئەو قەوارەی کە ئێستا لە هەرێمی کوردستان هەیە، لە چوارچێوەی ئەو دەوڵەتەی عێراقدا بمێننەوە قبووڵ نەکەین لە سەرۆکایەتی ببێت بە چەکێک دژ بە کورد بەکاری بهێنن.