شەش گەشتیار بە نیو ملیۆن دۆلار گەشتێک بۆ بۆشایی ئاسمان دەکەن

K24 - هەولێر

لە چێشتخانەی نایابەوە بۆ بۆشایی ئاسمان، گرەوێک کە چێشتلێنەر ڕاسموس مونک هەوڵی بەدەستهێنانی بۆ دەدات بە مەبەستی پێشکەشکردنی ژەمێک لە کەشوهەوادا لە ساڵی 2025.

ئاژانسی فرانس پرێس لە چێشتخانەی "ئەلکیمیست"ەوە بڵاوی کردووەتەوە، "ئەو گەشتە لەسەر کەشتی ئاسمانی "نپتون" بەڕێوە دەچێت، کە سەر بە کۆمپانیای "سپەیس پێرسپێکتڤ"ەوە هەیە، کە شەش سەرنشین لە ڕێگەی چێژوەرگرتنەوە پێناسەی هونەری چێشتلێنان دەکەنەوە لەگەڵ ژەمی تەمەن، هەروەها سەیرکردنی هەڵهاتنی خۆر بەسەر کێوی هەسارەکەماندا".

ئەم دامەزراوەیە بەشێکە لە دیمەنی نوێی چێشتلێنانی دانیمارکی، کە دوو دەیە لەمەوبەر نەبووە، و ئێستا لە سەرانسەری جیهاندا بەهۆی داهێنەرییەکەیەوە ستایشی دەکرێت.

ئەو شەش گەشتیارە بۆ ماوەی شەش کاتژمێر بە کەپسولی بۆشایی ئاسمانی گەشت دەکەن بە بڕی چوار سەد و نەوەد و پێنج هەزار دۆلار، هەروەها 30 کیلۆمەتر لە ئاستی دەریاوە بەرز دەبێتەوە، ئەمەش بەهۆی باڵۆنی بۆشایی ئاسمان کە بە هایدرۆجین کاردەکات.

ڕاسموس مونک، تەمەن 32 ساڵ و خولیای بۆشایی ئاسمان، بەشێک دەبێت لە گەشتەکە، بەڵێن دەدات مینیویەک نایاب پێشکەش بکات و لە ڕووی زانستی و فەلسەفیەوە کاریگەری هەبێت.

لەکاتی گەشتەکەدا ئامادەکردنی خواردن لەسەر ئاگری دار قەدەغەیە.

کۆمپانیای ئەلکیمیست، لە باشترین 50 چێشتخانەدا لە جیهان بۆ ساڵی 2023، پلەی پێنجەمی بەدەستهێناوە، ڕاشیگەیاندووە، لە چێشتخانەی ئەو کەشتییەی کە کەپسولەکە لێیەوە دەردەچێت، چەندین بابەتی جۆر خۆراک ئامادە دەکرێن.