ئۆساسونا رووبەڕووی بەهێزترین یانەی ئەم وەرزە دەبێتەوە
ئه‌مڕۆ ریال مه‌درید كاتژمێر 18:15 به‌كاتی هه‌ولێر له گه‌ری بیست و نۆی لالیگا ده‌بێته میوانی ئۆساسۆنا كه له‌م یارییه جود بێلینگهام به‌هۆی سڕكرانی یاریی ناكات.
ریال مه‌درید ئەم ئێوارەیە لە كاتێكدا رووبەڕووی ئۆساسونا دەبێتەوە كە به كۆكردنه‌وه‌ی 69 خاڵ پێشه‌نگی لالیگای گرتووه ئۆساسۆناش سی و شه‌ش خاڵی هه‌یه و له خانه‌ی ده‌یه‌م دێت، له‌م یارییه ریال مه‌درید به‌هۆی پێكان له تواناكانی داڤید ئالابا، ئیدیر میلیتاو و تیبۆ كۆرتوا بێبه‌ش ده‌بێت جود بێلینگهامیش به‌هۆی سڕكرانی بۆ دوو یاریی به‌رامبه‌ر ئۆساسۆنا داده‌بڕێت.
ئانچیلۆتی چی گوت؟
كارلۆ ئانچیلۆتی راهێنەری یانەی ریال مەدرید پێش یارییەكە بەمشێوەیەی خوارەوە وەڵامی رۆژنامەنووسانی دایەوە:
گرینگ نییه یاریی گه‌ڕانه‌وه له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆمان ده‌بێت، مانچێسته‌ر سیتی ركابه‌رێكی سه‌خته و ئه‌گه‌ر بته‌وێت ببیته پاڵه‌وانی چامپیۆنزلیگ پێویسته له هه‌موو ركابه‌رێك ببه‌یته‌وه، ره‌نگه مانچێسته‌ر سیتی باشترین یانه‌ی ئه‌وروپا بێت، هه‌ر بۆیه ئه‌گه‌ر چامپیۆنزلیگمان ده‌بێت پێویسته لێیان ببه‌ینه‌وه، هیچ یانه‌یه‌ك هه‌لی بردنه‌وه‌ی له یانه‌كه‌ی دیكه زیاتر نییه، سه‌رجه‌م یانه‌كانی چامپیۆنزلیگ به‌هێزن، ئێمه‌ش بۆ تۆڵه‌كردنه‌وه یاریی ناكه‌ین، به‌ڵكو بۆ گه‌یشتن به یاریی پێشكۆتایی یاریی ده‌كه‌ین، كۆرتوا و میلیتاو به‌باشی راهێنان ده‌كه‌ن پێموایه ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه ئاوا بێت به‌بێ هیچ مه‌ترسییه‌ك ده‌گه‌ن به یارییه‌كه‌ی مانچێسته‌ر سیتی، یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی وه‌رزی رابردوو به‌رامبه‌ر مانچێسته‌ر سیتی له زۆر رووه‌وه باش نه‌بووین، ئه‌مجاره پێویسته باشتر بیر بكه‌ینه‌وه، بۆ ئێستاش ته‌نیا چاومان له یارییه‌كه‌ی ئۆساسۆنایه، براهیم دیاز بۆ هه‌موو یانه و هه‌ڵبژارده‌یه‌ك گرینگه، هه‌ڵبژاردنی مه‌غریبیش كارێكی باش بوو، مه‌غریبیش هه‌ڵبژارده‌یه‌كی زۆر به‌هێزه.
ئۆساسونا رووبەڕووی بەهێزترین یانەی ئەم وەرزە دەبێتەوە
ئۆساسۆنا تا پێش دۆڕانه‌كه‌ی له گه‌ڕی رابردوو به‌رامبه‌ر جیرۆنا له چوار یاریی له‌سه‌ریه‌ك له یاریگه‌ی خۆی نه‌دۆڕابوو، له‌م یارییه‌ش رووبه‌رووی به‌هێزترین یانه‌ی خوله‌كه له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی ده‌بێته‌وه كه ریال مه‌درید له بیست و هه‌شت گه‌ڕی رابردوو ته‌نیا هه‌ژده گۆڵیان لێكراوه و به‌هێزترین هێڵی به‌رگریان هه‌یه، له دواین سێ یاریی نێوانیشیان له لالیگا ریال مه‌درید سه‌رجه‌م یارییه‌كانی له ئۆساسۆنا بردووه‌ته‌وه، دواینجاریش كه ئۆساسۆنا به‌رامبه‌ر شاهانه‌كان نه‌دۆڕا له ساڵی 2022 بوو ئه‌وكات به گۆڵێك به‌رامبه‌ربوون كه كه‌ریم بێنزێما له یارییه‌كه دوو لێدانی سزای له‌ده‌ست دا.