فوتۆشی ماتسۆمۆتۆ: ده‌بێت پابه‌ند بین تراژیدیای وه‌ك هه‌ڵه‌بجه دووباره نه‌بێته‌وه
K24 – هەولێر:
باڵیۆزی ژاپۆن له عێراق به بۆنه‌ی ساڵیادیی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه په‌یامێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا هاوخه‌می خۆی بۆ خانه‌واده‌ی شه‌هیدانی كاره‌ساته‌كه ده‌رده‌بڕێت و جه‌خت ده‌كاته‌وه هه‌مووان پابه‌ند بن به دووباره‌نه‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و جۆره تاوان و كاره‌ساتانه.
ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 16ـی ئاداری 2024) فوتۆشی ماتسۆمۆتۆ، باڵیۆزی ژاپۆن له عێراق به بۆنه‌ی 36ـه‌مین ساڵیادیی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه په‌یامێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا هاوخه‌می خۆی ده‌ربڕیوه و سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده و كه‌سوكاری شه‌هیدانی كاره‌ساته‌كه كردووه.
له به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌یدا كه له تۆڕی "ئێكس" بڵاویكردووه‌ته‌وه، ده‌ڵێت "دەمەوێت ئاماژە بە گرنگی یادكردنه‌وه‌ی ئەو بۆنە بكه‌م بۆ ئه‌وه‌ی جارێکی دیكه پابەند بین بۆ ئەوەی ئەو جۆرە تراژیدیایە لە داهاتوودا دووبارە نەبێته‌وە، وەک چۆن ئێمەش یادی بۆنەی کارەساتی هیرۆشیما و ناکازاکی دەکەینەوە."
ئەمڕۆ شەممە، 36 ساڵ بە سەر کیمیابارانی شاری هەڵەبجە تێدەپەڕێت. دوای 13 ساڵ لە بە جینۆسایدناساندنی تاوانی کیمیابارانەکە لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە، بەڵام تاوەکوو ئێستا حکوومەتی عێراق وەک میراتگری رژێمی پێشوو ئامادە نەبووە قەرەبووی قوربانیان بکاتەوە.
فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق رۆژی 16ـی ئاداری 1988، ناوەندیی شاری ھەڵەبجە و دەوروبەری شارەکەیان بە گازی کیمیایی بۆمباران کرد و بەھۆیەوە زیاتر لە پێنج ھەزار ھاووڵاتیی سڤیل شەھید و زیاتر لە دە هەزار ھاووڵاتیی دیکەیش بریندار بوون، کە تاوەکوو ئێستاش بەشێکیان بەدەست ئازارەکانییانەوە گرفتارن.