عه‌بدولئه‌میر شه‌ممه‌ری: رێگه به په‌كه‌كه ناده‌ین ببێته هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر توركیا و پاساو بۆ پێشێلكردنی سه‌روه‌ریی عێراق
K24 - هەولێر:
وه‌زیری ناوخۆی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات، عێراق و توركیا رژدن له‌سه‌ر كۆنتڕۆڵكردنی سنووری نێوانیان و رێگه‌ش به په‌كه‌كه ناده‌ن ببێته هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر وڵاتانی دراوسێ و هاوكات ببێته پاساویش بۆ ئه‌وه‌ی وڵاتانی دراوسێ پێشێلی سه‌روه‌ری عێراق بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 16ـی ئاداری 2024) عه‌بدولئه‌میر شه‌ممه‌ری، وه‌زیری ناوخۆی عێراق له چاوپێكه‌وتنێكی كه‌ناڵی "الحدث"ـی عه‌ره‌بی رایگه‌یاند، به‌پێی ده‌ستوور نابێت خاكی عێراق ببێته گۆڕه‌پانی هیچ لایه‌نێك بۆ ئه‌وه‌ی هێرش بكاته سه‌ر وڵاتانی دراوسێ. له‌م چوارچێوه‌یه‌یشدا رێگه به په‌كه‌كه نادرێت ببێته پاساو بۆ هێرشكردنه سه‌ر خاكی عێراق و پێشێلكردنی سه‌روه‌رییه‌كه‌ی.
وه‌زیری ناوخۆی عێراق له به‌شێكی دیكه‌ی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، په‌كه‌كه له عێراق بووه‌ته هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر دراوسێكان، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش عێراق و توركیا له دوایین دانیشتن و كۆبوونه‌وه‌یاندا تاوتوێی ئه‌و بابه‌ته‌یان كردووه و رژدن له‌سه‌ر كۆنتڕۆڵكردنی سنووری نێوانیان.
عه‌بدولئه‌میر شه‌ممه‌ری باسی له‌وه‌ش كرد، رێگه به په‌كه‌كه ناده‌ن ببنه هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر توركیا، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش سوپای عێراق توانای هه‌یه كۆنتڕۆڵی ئه‌و بارودۆخه بكات و رێگه نه‌دات خاكی وڵاته‌كه‌ی ببێته گۆڕه‌پانی هیچ لایه‌نێكی ده‌ره‌كی و پاساو بۆ پێشێلكردنی سه‌روه‌رییه‌كه‌ی.
شەڕی پەكەكە و توركیا لە ناوچە سنوورییەكانی ھەرێمی كوردستان تادێت زیاتر كاریگەرییەكانی لەسەر ژیانی ھاووڵاتیانی ھەرێمی كوردستان دەردەكەون، بەهۆی ئەو شەڕەوە نزیکەی 800 گوند و چەندین ناوچەی گەشتیاری لە سنووری هەرێمی کوردستان خاپوور و چۆڵکراون کە زۆرینەیان دەکەونە سنووری پارێزگای دهۆک، ئەوەش زیانێکی زۆری بە کەرتی گەشتیاری و کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان گەیاندووە.
بەگوێرەی ئامارەکانی ناوه‌ڕاستی مانگی ئابی رابردوو (2023)، 274 گوند لە سنووری پارێزگای دھۆك بەھۆی شەڕەكەوە چۆڵكراون كە 250ـیان دەكەونە سنووری قەزای ئامێدی و 24 گوندیش دەكەونە سنووری قەزای ئاكرێ. ھەروەھا 47 گوند لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بەھۆی پێكدادانەكانەوە چۆڵكراون.