سلێمانی.. پێشمەرگەیەکی کۆمەڵەی شۆرشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران كوژرا
K24 – سلێمانی:
پێشمەرگەیەکی کۆمەڵەی شۆرشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە نزیک کەمپی ئەم حزبە لە پارێزگای سلێمانی كوژرا.
سەرچاوەیەک لە کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئیران، بە کوردستان24ـی راگەیاند، پێشمەرگەیەکی ئەم حزبە بە ناوی شوعەیب زارعی لە نزیک کەمپی زڕگوێز بە دەمانچە کوژراوە و تەرمەکەی دۆزراوەتەوە.
راشیگەیاند ، كوشتنهكه لە دەرەوەی کەمپی کۆمەڵەدا ئەنجام دراوە و بکەرانی ئەم كردهوهیه دیار نیین بەڵام لێکۆڵینەوە سەبارەت بەم دۆسییهیه دەستی پێکردووە.
له میانهی راگهیهندراوێكیشدا کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران دهڵێت: "هاوڕێی تێکۆشەر «شوعەیب زارعی» پێشمەرگەی ئازا و ئەندامی دڵسۆز و هەڵسووڕاوی کۆمەڵە، بە دەستی رەشی بەکرێگیراوانی کۆماری ئیسلامی تێرۆر کرا".