فیلمە دیکۆمێنتارییەکەی مۆرینیۆ بڵاودەکرێتەوە

جۆزێ مۆرینیۆ
جۆزێ مۆرینیۆ

ناوەڕاستی ئەم وەرزە بوو کاتێک جۆزێ مۆرینیۆ لە راهێنەرایەتی یانەی ڕۆما دوورخرایەوە، تا ئێستاش ئەو راهێنەرە سەرکردایەتی هیچ تیپێکی دیکەی پێ نەسپێردراوە. بەڵام نکۆلی لەوە ناکرێت سپێشەل وەن یەکێکە لە باشترین ڕاهێنەرەکانی دوو دەیەی ڕابردوو.

ماڵپەری گۆڵی جیهانی بڵاویکردەوە، دوای سەرکەوتنی فیلمە دیکۆمێنتارییەکەی دەیڤد بێکهام، نێتفلێکس فیلمێکی دیکۆمێنتاری لەسەر ژیانی پیشەگەری جۆزێ مۆرینیۆی راهێنەری پێشووی یانەکانی پۆرتۆ، چێڵسی، ئینتەرمیلان، ڕیاڵ مەدرید، مانچستەر یونایتد، تۆتنهام و ڕاهێنەری پێشووی ڕۆما بەرهەم دێنێت.

فیلمە دیکۆمێنتارییە لەلایەن نێتفلێکسەوە پشتڕاستکراوەتەوە و بڕیارە ساڵی داهاتوو پەخش بکرێت و باس لە ژیانی وەرزشی مۆرینیۆ دەکات لەلاکێشەی سەوز، لەو کاتەوەی کە لە وەرزی 2003-2004 لەگەڵ یانەی پۆرتۆ نازناوی چامپیۆنزلیگی بردەوە.

لەم بەڵگە فیلمەدا بە قووڵی باس لە ژیان و دەستکەوتەکانی مۆرینیۆ کراوە. هەروەها چاوپێکەوتنی تایبەت لەگەڵ مۆرینیۆ و ئەو یاریزانانەی لەژێر دەستیدا یارییان کردووە بۆ ئەوەی گێڕانەوەی گشتگیر لە ژیانی وەرزشی ئەو ڕاهێنەرە پێشکەش بکەن.