دادگای فیدراڵی سکاڵای تایبەت بە پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانی رەت کردەوە

دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق
دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق

K24 - هەولێر 

دادگای فیدراڵی سکاڵای تایبەت بە پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانی رەتکردەوە و رایگەیاند، سکاڵاکە لە "تایبەتمەندیی" ئەواندا نییە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 17-03-2024، دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق، بۆ یەکلاییکردنەوەی چەند سکاڵایەک لەنێویشیاندا سکاڵای تایبەت بە پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان کۆبووەوە و رایگەیاند، "سکاڵاکە رەتکرایەوە لەبەر ئەوەی لە تایبه‌تمه‌ندیی ئێمەدا نییە".

سکاڵاکە رۆژی 05-10-2023 لە دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق تۆمارکرابوو، بەڵام دادگاکە چەند جارێک بڕیاردانی لەبارەی سکاڵاکە دواخست.

بە گوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی دارایی و ئابووریی، حکومەتی هەرێمی کوردستان یەک ملیۆن و 114 هەزار و 194 مووچەخۆری هەیە و کۆی مووچەی مانگانەیان دەبێتە نزیکەی 913 ملیار دینار.

 

دەقی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی
دەقی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی