ئەلکەراز و مێدڤێدێڤ گەیشتنە فاینەڵی ماستەرزی ئێندیانا وێڵز
كارلۆس ئه‌لكه‌راز، تێنسزانی لاوی ئیسپانیا له یاریی پێشكۆتایی ماسته‌رزی 1000 خاڵی ئیندیانا وێڵز، رووبه‌رووی یانیك سێنێری تێنسزانی ئیتاڵی بووه‌وه و یارییەکەشی بردەوە.
یارییه‌كه له كالیفۆرنیا به‌ڕێوه‌چوو ده‌ستپێكی یارییه‌كه‌ش سێ كاتژمێر و چوار خوله‌ك به‌هۆی بارانبارینه‌وه دواكه‌وت. پاشان له سێتی یه‌كه‌م یانیك سێنێری پاڵه‌وانی گراندسلامی ئوسترالیای كراوه زۆر به‌هێز سێ جار له‌سه‌ریه‌ك سێرڤی ئه‌لكه‌رازی شكاند و توانی 1.6 زۆر به ئاسانی سێتی یه‌كه‌م له به‌رژه‌وه‌ندی خۆی یه‌كلایی بكاته‌وه.
له سێتی دووه‌م سێنێرهه‌وڵی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی یارییه‌كه و ئه‌لكه‌رازیش هه‌وڵی گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌دا. سه‌ره‌تا ئه‌لكه‌راز باشتر بوو هه‌ر ئه‌وه‌ش وایكرد ئه‌و سێته 3.6 له به‌رژه‌وه‌ندی خۆی یه‌كلایی بكاته‌وه و یارییه‌كه‌ی هێنایه‌وه خاڵی سه‌ره‌تا.
له سێتی سێیه‌م و كۆتایی ئه‌لكه‌راز باشتر بینرا و توانیشی هه‌ر له سه‌ره‌تا سێرڤی سێنێر بشكێنێت. له كۆتاییشدا دووەم باشترین تێنسزانی جیهان توانی له سێنێری سێیه‌م بباتەوە و 2.6 كۆتایی به یارییه‌كه هێنا.
سێنێر دوای شازده سه‌ركه‌وتنی له‌سه‌ریه‌ك له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه یه‌كه‌مین دۆڕانی تووشبوو، ئه‌لكه‌رازیش دوای ساڵی 1974 بووه بچووكترین یاریزان له مێژووی ئیندیانا وێڵز، 11 سه‌ركه‌وتنی له‌سه‌ریه‌ك به‌ده‌ست بهێنێت، دوای به‌یكه‌ر و نۆڤاك جۆكۆڤیچ بووه سێیه‌مین یاریزان له خوار ته‌مه‌نی 21 ساڵی دوو جار بگاته یاریی كۆتایی ئیندیانا وێڵز.
له یارییه‌كی دیكه‌ی پێشكۆتایی ماسته‌رزی ئیندیانا وێڵز دانیال مێدڤێدێڤی رووسی رووبه‌رووی تۆمی پاوڵی ئه‌مریكی بووه‌وه.
له سێتی یه‌كه‌م تۆمی پاولی ریزبه‌ندی 17ـی باشترین تێنسزانه‌كانی جیهان زۆر باشتر ده‌ركه‌وت و توانی 1.6 سێتی یه‌كه‌م له به‌رژه‌وه‌ندی خۆی یه‌كلایی بكاته‌وه.
له سێتی دووه‌م مێدڤێدێڤی چواره‌می ریزبەندی باشترین تێنسزانه‌كانی جیهان باشتر بینرا، به‌ڵام تۆمی پاولیش هێزی خۆی له‌ده‌ست نه‌دابوو ئه‌و سێته‌ش چووە تایبرێك.
مێدڤێدێڤ به ئه‌نجامی حه‌وت خاڵ به‌رامبه‌ر سێ خال له تایبرێك و حه‌وت شه‌ش سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا و ئه‌نجامی سێته‌كانی یه‌كسان كرده‌وه. له دواین سێت مێدڤێدێڤ به‌ته‌واوه‌تی ده‌ستی به‌سه‌ر یارییه‌كه‌دا گرت و شه‌ش دوو كۆتایی به یارییه‌كه هێنا.
مێدڤێدێڤ بۆ ساڵی دووه‌م له‌سه‌ریه‌ك گه‌یشته یاریی كۆتایی ماسته‌رزی ئیندیانا وێڵز و سیناریۆیی ساڵی رابردوو له‌گه‌ڵ كارلۆس ئه‌لكه‌رازی ئیسپانی دووباره ده‌كاته‌وه كه ساڵی رابردوو ئه‌لكه‌راز بووه پاڵه‌وان.