به‌همه‌ن قوبادی، ئافرەتێکی ئه‌مه‌ریکی له مردن رزگار دەکات
K24 – هەولێر:
ئافرەتێکی گه‌نجی ئه‌مه‌ریکی له فڕۆکه‌ی ئیستانبۆڵ - لۆس ئانجلیس، له رێگای بووژانه‌وه‌ی دڵ له لایه‌ن دەرهێنەری ناوداری کورد "به‌همه‌ن قوبادی" له مردن رزگاریی بوو.
"به‌همه‌ن قوبادی" دەرهێنەری ناوداری کورد که رۆژی شه‌مه 16ـی مارسی 2024 لە نێو فڕۆکەی هێڵی ئاسمانی تورکیش له ئیستانبۆڵەوە به‌ره‌و لۆس ئانجلیس گه‌شتی ده‌کرد، گیانی ئافرەتێکی ته‌مه‌ن 32 ساڵه‌ی ئه‌مه‌ریکی له فڕۆکه‌کەدا له مردنی یه‌کجاری رزگار کرد.
"زۆزان" یه‌کێک له گه‌شتیاره‌کانی فڕۆکه‌ی ئیستانبۆڵ - لۆس ئانجلیس، له‌م باره‌یه‌وه گوتی: له‌و کاته‌یدا که هه‌موو گه‌شتیاره‌کانی ناو فڕۆکه‌که له خه‌ودابوون؛ ئافرەتێکی ته‌مه‌ن 32 ساڵه‌ی ئه‌مه‌ریکی که به هاوڕێیه‌تی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ر و دوو منداڵه‌که‌ی سه‌ردانی وڵاته‌که‌ی خۆیان ده‌کرد، له‌و کاتەدا ده‌یویست بچێت بۆ شوێنی دەستشۆری فڕۆکه‌که، به‌ڵام له ناکاو و بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو له ده‌رئه‌نجامی وه‌ستانی دڵ، له ته‌نیشت دەرگاکه بوورایەوە و کەوتە سەر زەوی.
"به‌همه‌ن قوبادی"ـیش که له‌م فڕۆکه‌یه‌دا بوو، هه‌ندێک دواتر بۆ چووە شوێنی دەستشۆرەکە، له‌سه‌ر جێگاکه‌ی خۆی هه‌ڵده‌ستێت که به‌ڕێکه‌وت بۆی ده‌رده‌که‌وێت که ئافرەتێک لەناو فڕۆکه‌که که‌وتووه. له سه‌ره‌تادا بانگی ده‌کات، به‌ڵام وڵامێک نابیستێت، دەچێتە لای و بۆی ده‌رده‌که‌وێت که له هۆش خۆی چووه، پاشان داوای فرایاکه‌وتنی خێرا له به‌شی بزنس کڵاسی فڕۆکه‌که ده‌کات.
ئه‌م گه‌شتیاره ده‌گێڕێته‌وه که به له‌به‌رچاوگرتنی بارودۆخی قه‌یراناویی و له‌هۆشچوونی ئافرەتەکە که هه‌روا بێ جووڵه بووه، قوبادی نه‌وه‌ستا تاوەکو ستافی فڕۆکه‌که و هاوکاره‌کانیان بگه‌نە لای ئافرتەکە ده‌ست به‌جێی بۆخۆی به‌خێرایی و به ئه‌نجامدانی کاره سه‌ره‌تاییه‌کان و هه‌روه‌ها به‌شێوه‌ی هه‌ناسه‌ی ده‌ستکرد و چالاکی یارمه‌تیده‌ر CPR و ئه‌نجامدانی مه‌ساجی دڵ له‌سه‌ر قه‌فه‌سه‌ی سینگی، هه‌وڵی بێوچانیدا بۆ رزگارکردنی ئه‌و، له رێگەی بووژانه‌وه‌ی دڵ و سیپه‌لاکی؛ توانی گیانی ئه‌م ژنه ئه‌مه‌ریکییه له مردنی یه‌کجاری رزگار بکات.
کاپتنی فڕۆکه‌ی هێڵی ئاسمانی تورکیش و ستافەکەی سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ جوڵانه‌وه‌ی خێرا و کرده‌وه‌ی ده‌ست به‌جێی "به‌همه‌ن قوبادی"ـیان کرد، چونکه ئه‌گه‌ر ئه‌م فریاکه‌وتنه خێرا و یارمه‌تی به‌خشه پێش نه‌خۆشخانه ته‌نیا چه‌ند چرکه دره‌نگتر ئه‌نجامدرایه، گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ژیانی ئه‌و دره‌نگ ده‌بوو و گیانی ئه‌م ئافرەتە گه‌نجه ئه‌مه‌ریکییه بێگومان ده‌که‌وته مه‌ترسییه‌وه.