کوێستان محەممەد: لە هەرێمی کوردستان 10 سەنتەری راهێنانی پیشەیی هەیە

K24 – هەولێر:

لە کابینەی نۆیەمدا راهێنان بە نۆ هەزار 817 گەنج  کراوە و  10 سەنتەری راهێنانی پیشەییش هەن.

کوێستان محەممه‌د وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی به‌ كوردستان24ـی راگه‌یاند، لە هەرێمی کوردستان 10 سەنتەری راهێنانی پیشەییمان هەیە و سێ سەنتەر لە کابینەیی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان کراونەتەوە.

هه‌روه‌ها گوتیشی: "لە رێگەی ئەو سەنتەرانەوە لە ماوەی چوار ساڵدا نۆ هەزار و 817 گەنج بەشدارییان لە خولە جیاجیاکانیان کردووە و لە سەتا 30 بوونەتە خاوەن پیشەی خۆیان.