له به‌رنامه‌ی باسی رۆژی كوردستان24دا: زۆربه‌ی سیاسییه‌كانی عێراقی دوای 2003 باوه‌ڕیان به عێراقێكی فیدراڵ نییه
K24 – هەولێر:
تایبه‌ت به ده‌رچواندنی یاسای نه‌وت و غازی عێراق و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی مووچه و بودجه له‌و وڵاته، به‌رپرسانی سیاسی و شرۆڤه‌كاران ده‌ڵێن، یاسای نه‌وت و غازی عێراق زۆر گرنگه له هۆڵی په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته په‌سه‌ند بكرێت به‌و مه‌رجه‌ی مافی هه‌رێمه‌كان تێیدا پارێزراوبێت. هاوكات ده‌شڵێن، زۆربه‌ی سیاسییه‌كانی عێراقی دوای 2003 باوه‌ڕیان به عێراقێكی فیدراڵ نییه.
له‌میانه‌ی به‌شدارییان له به‌رنامه‌ی باسی رۆژی كوردستان24، كه ژینۆ محه‌ممه‌د پێشكه‌شی ده‌كات، ئه‌شواق جاف ئه‌ندامی خولی پێشووی په‌رله‌مانی عێراق له‌باره‌ی یاسای نه‌وت و غازی عێراق رایگه‌یاند، گرنگه یاسای نه‌وت و غازی عێراق په‌سه‌ند بكرێت، به‌ڵام ئه‌و ره‌شنووسه نا كه له خوولی دووه‌می په‌رله‌مانی عێراق ئاماده‌كرا و به روونی پێشێلكاری مادده‌ی 112 ده‌ستووری عێراق ده‌كات و ده‌سه‌ڵات له هه‌رێم و پارێزگاكان ده‌سه‌نێته‌وه.
ئه‌شواق جاف هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، ره‌شنووسێكیش له‌لایه‌ن لیژنه‌ی نه‌وت و غازی خولی دووه‌می په‌رله‌مانی عێراق ئاماده كرا، تێیدا مافی هه‌رێم و پارێزگاكان پێشێل نه‌كرا، ئه‌وكات له دانیشتنێكی په‌رله‌ماندا هاوپه‌یمانی نیشتمانی كه پێكهاتبوون له شیعه‌كانی عێراق له هۆڵ چوونه ده‌ره‌وه و پێی رازی نه‌بوون.
جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه، بیركردنه‌وه‌ی زۆربه‌ی سیاسییه‌كانی عێراق له دوای ساڵی 2003 به‌و ئاراسته‌یه كه باوه‌ڕیان به عێراقێكی فیدراڵ نییه، راسته ده‌م و چاوه‌كان گۆڕاون، به‌ڵام بیركردنه‌وه و عه‌قڵه‌كان هه‌میشه وه‌ك جاران مه‌ركه‌زیین.
ئه‌شواق جاف باسی له‌وه‌شكرد، ئێمه له هه‌رێمی كوردستان یاسای نه‌وت و غازمان هه‌یه كه پێشێلی ده‌ستوور ناكات، چونكه دوای 2005 په‌سه‌ندكرا، بۆیه بڕیاری دادگای فیدراڵی دژ به هه‌رێمی كوردستان ناده‌ستوورییه، چونكه له ده‌ستوور باسكراوه ئه‌گه‌ر ناكۆكییه‌ك له‌نێوان به‌غدا و هه‌ولێر دروست بوو، ئه‌وله‌وییه‌ت بۆ یاسای هه‌رێمه‌كانه.
هه‌روه‌ها گوتیشی: "بەغدا بەردەوام دژی پێشمەرگە و ماددەی 140 و مافەکانی کورد بووە".
ده‌شڵێت: "سەرکردەکانی بەغدا مافی کورد و پارێزگاکانی عێراقیشیان پێشێلکردووە".
هه‌ر له میانه‌ی به‌شدارییان له به‌رنامه‌ی باسی رۆژدا، دكتۆر بەهرۆز جەعفەر، سەرۆکی پەیمانگەی مێدیتریانە بۆ توێژینەوەی هەرێمایەتی رایگه‌یاند، پرسی نەوت و گاز پرسێکی ئاڵۆزە.
هه‌روه‌ها گوتیشی: "عێراق نەیتوانیوە ئاسایشی وزە بپارێزێت و یەک پێکهاتە دژی هەموو پێکهاتەکان ئه‌و وڵاته کاردەکات".
جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه، لە وڵاتە فیدراڵییەکاندا، هەرێمەکان مامەڵە بە پرسی سامانە سرووشتییەکان دەکەن.
ئاشكراشی ده‌كات، تورکیا زەرەرمەندی یەکەمە لە دەرنەچوونی یاسای نەوت و گازی عێراق.
دووپاتیشیكرده‌وه، شیعە دژی فیدراڵییەتیی عێراقه.
دوای بڕیاری دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتی پاریس لە (25ـی ئاداری 2023)، لەبارەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان، هەناردەی نەوت بۆ بەندەری جەیهان راگیرا، بۆ دووباره هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی، گفتوگۆكان له نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق و توركیا له‌مباره‌یه‌وه به‌رده‌وامه.
پێشتریش ڤیان سه‌بری سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاندبوو، به‌هۆی راگرتنی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم، عێراق شه‌ش ملیار دۆلاری زیانكردووه.