لە شاری پۆرتسمۆسی بەریتانیا یادی شەهیدانی هەڵەبجە بەرز راگیرا

رێوڕەسمی رێزگرتن لە قوربانییانی هەڵەبجە لە شاری پۆرتسمۆس
رێوڕەسمی رێزگرتن لە قوربانییانی هەڵەبجە لە شاری پۆرتسمۆس

K24 – لەندەن:

ژمارەیەک لە کوردستانیانی دانیشتووی بەریتانیا لە یادی 36 ساڵەی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە و رێوڕەسمێکیان لە مۆزەخانەی دەی-دەی لە شاری پۆرتسمۆس بۆ رێزگرتن لە شەهیدانی هەڵەبجە بەڕێوەبرد.

رۆژی یەکشەممە (17ـی ئاداری 2024) لە مۆزەخانەی دی-دەی بەمەستی رێزگرتن لە قوربانییانی جینۆسایدی کورد و زیاتر ناساندنی کەیسی جینۆساید لە دەرەوەی وڵات، ماڵی کوردی لە شاری پۆرتسمۆسی بەریتانیا، لە یادی 36 ساڵەی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە مەڕاسیمێکی رێکخست.

رێورەسمەکە بە ئامادەبونی لۆرد مایۆری پۆرتسمۆس و سەرۆک و ئەندامانی شارەوانی شارەکە و پێنی مۆردانت و ستیڤن مۆرگان، ئەندامانی پەرلەمانی بەریتانیا و لیێرسراوی پۆلیسی هامپشێر و کاروان جەمال تاهیر، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا بەڕێوەچوو.

دوای مەڕاسیمەکەش لەلایەن ئامادەبووانەوە تاجەگوڵینەی رێزلێنان لە باخچەی شەهیدانی هەڵەبجە دانرا کە وەک سیمبولێک بۆ رێزگرتن لە شەهیدانی کارەساتی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە، ئەو شوێنە بەو ناوەوە دانراوە و ساڵانە لەو یادەدا تاجەگوڵینە بۆ رێزگرتن لە شەهیدانی هەڵەبجە دادەنرێت.

0
0
0
0
0