سوهاد شەمەری توێژەر و شرۆڤەکاری سیاسی: گرووپه چه‌كداره‌كان كێشه بۆ عێراق دروست ده‌كه‌ن
K24- هەولێر:
توێژه‌ر و شرۆڤه‌كارێكی سیاسی له‌باره‌ی فراوانبوونی گرووپه چه‌كداره‌كان له عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، له هه‌ندێ وڵاتی جیهان له نێویشیاندا عێراق كۆمه‌ڵێك گرووپی چه‌كداری هه‌ن له ده‌ره‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت و یاسا كارده‌كه‌ن و كێشه بۆ ئه‌و وڵاته ده‌نێنه‌وه. گوتیشی: "گرووپه چه‌كداره‌كان كێشه بۆ عێراق دروست ده‌كه‌ن".
سوهاد شەمەری توێژەر و شرۆڤەکاری سیاسی به كوردستان24ـی راگه‌یاند، ژماره‌یه‌ك پارت و لایه‌نی سیاسی له عێراقدا هه‌ن باڵی سه‌ربازی و گرووپی چه‌كدارییان هه‌یه و جیا له‌وه‌ش ده‌ستوه‌ردانییان له‌گه‌ڵ وڵاتانی ده‌ره‌كی هه‌یه، به‌هۆیانه‌وه دۆخه‌كه له عێراق ئاڵۆزتر بووه.
شه‌مه‌ری ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، له كارنامه‌ی حكومه‌تی ئێستای عێراق ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه كه كۆنترۆڵی چه‌كی گرووپه چه‌كدار و خێڵه‌كان بكرێت، تا ئێستا له‌مباره‌یه‌وه هه‌نگاوی راسته‌قینه نه‌نراوه.
جه‌ختیشیكرده‌وه، ناكرێت چه‌ك له ده‌ستی ده‌ره‌وه‌ی ده‌وڵه‌تدا بێت، چونكه ئه‌مه كێشه‌ی زیاتری لێده‌كه‌وێته‌وه.
روونیشیكرده‌وه، گرووپه چه‌كداره‌كان هیچ ئیزافه‌یه‌كیان نه‌بووه و كێشه و دووژمنایه‌تییه‌كی زۆریان بۆ عێراق دروستكردووه.
ئەمه‌ش لە کاتێکدایە، لە دوای فراوانبوونی ئاڵۆزیی و گرژییەكانی نێوان چەكدارانی حەماس و سوپای ئیسرائیل لە غەززە، بنكە سەربازییەكانی ئەمه‌ریكا لە عێراق و سووریا لە رێگەی مووشەك و فڕۆكەی بێ فڕۆكەوانەوە لە لایەن بەرەی مەقاوەمەی ئیسلامی عێراقەوە كرانه ئامانج، ئەمه‌ریكاش بەردەوام وەڵامی ده‌دانه‌وه ، تا ئه‌و ئاسته‌ی ئه‌م گرووپانه بێده‌نگیان هه‌ڵبژارد و هێرشه‌كانیان هه‌ڵپه‌سارد.
جێگەى ئاماژەیە، پێنتاگۆن بڵاویکردەوە، لە 17ـی تشرینی یەكەمی ساڵی رابردووەوە گرووپە چەكدارەكانی عێراق 210 هێرشییان لە رێگەی مووشەك و فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە بۆ سەر هێزەكانی ئەمه‌ریكا لە عێراق و سووریا ئەنجامداوە.